مۆسكۆ: سزای سەر کۆمپانیا ڕووسیە نەوتییەکان لە عێراق نایاساییە کوردستان- عێراق

نوچە نێت:

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ئاشکرای دەکات، سزاکانی سەر کۆمپانیا نەوتییەکانیان لەدەرەوەی بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئاسایشە  و نایاساییە، هەروەها دەشڵێت ڕووسیا ئامادەن بۆ هەر هەماهەنگییەکی سوودمەند لە نێوان وڵاتانی ڕۆژئاواو وڵاتانی دیکەش.

ڕۆژی هەینی (29/5/2026) ماریا زاخارۆڤ گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا سەبارەت بە گەڕانەوەی کۆمپانیا ڕووسییەکان بۆ دووبارە دەستکردنەوە بە کارکردن لە کیڵگە نەوتییەکانی عێراق و کوردستان ڕایگەیاند، زیاد لە جەند جارێک ڕەخنەمان لەو رێگرییە فراوانانە کردووە کە لەلایەن ئیدارەکانی ئەمریکاوە لە ساڵی (2014)ەوە بەسەر کۆمپانیاکانمان سەپێندراون، ئەم سزایانە تاکلایەنەن و پشت بە بڕیارەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نابەستێت بۆیە بە نایاساییە و بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە ئابوورییەکانە و کێبرکێیەکی نادادپەروەرانەیە، مۆسکۆ وەڵامی ئەو سزایانە بە رێکاری پێچەوانە دەداتەوە، بەڵام کارێک ناکات زیان بە ئابوورییەکەی خۆی بگەیەنێت.

هەروەها گووتیشی، ڕووسیا ئامادەیە بۆ  هاوئاهەنگییەکی  سوودبەخش لەگەڵ وڵاتانی رۆژئاوا و وڵاتانی دیکەش.

لەبارەی کێشەی هەڵگرتنی سزاکان گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ئەوەی خەستەڕوو، هەڵگرتنی سزاکان ئەرکی شانی ئەو وڵاتانەیە کە دەستپێشخەرییان کردووە و دەبێت هاووڵاتییان و کۆمپانیاکانی ئەو وڵاتانە گوشار بخەنە سەر سەرکرادیەتییەکانیان بەهۆی ئەو زیانانەی کە تووشیان بووە.

جێگەی باسە لە تشرینی یەکەمی ڕابردوودا، ئەمریکا سزای بەسەر کۆمپانیا ڕوووسیەکانی ڕۆزنەفت و لەکئۆیڵدا سەپاند، دوای مانگێک بڕیارەکە کەوتە بواری جێبەجێکردن و کارەکانیان لە کێڵگە نەوتی و گازییەکانی عێراقدا ڕاگرت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین