ئەمساڵ زیاتر لە (200) هەزار کەس لە دانیشتوانی سعوودیە حەجییان ئەنجام داوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت:

سەرۆکی لیژنەی حەجی سعوودیە سەرکەوتنی مەراسیمی حەجی ئەمساڵی ڕاگەیاند و گووتیشی، بەهۆی ئەو خزمەتگوزارییانەی پێشکەشی حاجییان کرا؛ ئەمساڵ  (1,707,301) حاجی بە سەرکەوتوویی بەشداری مەراسیمەکەیان کرد.

ئەمڕۆ شەممە (30/5/2026) سعود بن مەشعەل بن عەبدولعەزیز، جێگری میری ناوچەی مەککە و جێگری سەرۆکی لیژنەی هەمیشەیی حەج و عومرە، لە پەیامێکدا سەرکەوتنی وەرزی حەجی (1447)ی کۆچی ڕایگەیاند و گووتیشی، ئەم وەرزە بینەری کۆمەڵێک خزمەتگوزاریی یەکگرتووی ئاسایش و رێکخستن بوو، وای کرد میوانانی خودا بە ئاسانی و دڵنیاییەوە ئەرکەکانیان بەجێ بگەیەنن.

جێگری میری ناوچەی مەککە دەشڵێت، وەرزی حەجی ئەمساڵ وێنەی نیشتمانێکی نیشان دا کە بە دڵسۆزی و خۆشەویستییەوە کار بۆ خزمەتکردنی میوانانی خودا دەکات، چونکە شوێنە پیرۆزەکان بە شێوەیەکی ڕێکخراو و گونجاو دەرکەوتن و دیمەنی حەجی ئەمساڵ یەکگرتنی هەوڵەکانی نێوان لایەنە جیاوازە بەشداربووەکانی پیشانی جیهان دا.

بەپێی ئامارەکانی دەستەی ئاماری سعوودیە، ژمارەی حاجییانی ئەم وەرزە گەیشتووەتە (1,707,301) حاجی، لەو ژمارەیەش نزیکەی (1,546,655) حاجییان لە دەرەوەی سعوودیە و لە ڕێگەی دەروازە جیاوازەکانەوە هاتبوون بۆ بەجێهێنانی حەج، بەهۆی ئەوەی حەج وەک مەراسیمێکی ئایینی یەکێکە لە پایە سەرەکییەکانی ئایینی ئیسلام و ساڵانە بە سەدان هەزار موسڵمان لە سەرتاسەری جیهانەوە بە مەبەستی بەجێگەیاندنی ئەم ڕووکنە ئایینییە ڕوو لە سعوودیە دەکەن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین