بەفەرمی ئەمەریکا و ئێران هێرشەکانیان دووبارە دەستپێکردەوە ئێران

نوچە نێت:

فەرماندەی ناوەندنی ئەمەریکا هێرشی ئاسمانییان بۆ سەر چەند پێگەیەک لە باشووری ئێران دەستپێکرد، لەبەرامبەردا سوپای پاسداران بەفەرمی دەستپێکردنەوەی هێرشەکانی ڕاگەیاندووە و دەڵێت، "بنکەیەکی ئاسمانیمان کردەوە ئامانج کە هێرشی ئەمەریکای تیایدا ئەنجامدراوە بۆ سەر دوورگەی سیریک لە باشووری ئێران.

ڕۆژی دووشەممە (2026/6/1) ماڵپەڕی (سی ئێن ئێن) بڵاوی کردەوە، هێرشەکانی نێوان ئەمەریکا و ئێران دووبارە دەستیپێکردەوە، بەگوێرەی دوایین زانیاری، لەکاتێکدا دانوستاندنەکانی واشنتن و تاران بەردەوامە، فەرماندەی ناوەندنی ئەمەریکا "سێنتکۆم" چەند پێگەیەکی لە دوورگەی سیریک لە باشووری ئێران کردە ئامانج. هاوکات سوپای پاسداران دەڵێت، هێرشێکمان بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمەریکا لە کوێت ئەنجامدا.

دەستپێکردنەوەی هێرشەکان لەنێوان هەردوو وڵات سەرلەنوێ گرژییەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا زیندوو کردەوە، لە هێرشەکانی (28)ـی شوباتی ئەم ساڵ تاوەکو ئێستا سوپای پاسداران (20) دامەزراوەی ئەمەریکای لە وڵاتانی کەندا و بەئامانج گرتووە.

لەگەڵ دەستپێکردنەوەی ئەو هێرشە نوێیە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا لە پۆستێکدا بێ ئەوەی باس لەو هێرشە نوێیە بکات ڕایگەیاند، "ئێران بەڕاستی دەیەوێت ڕێککەوتنێک بکەین، وە ئەم ڕێککەوتنە سوودی دەبێت هەم بۆ ئەمەریکا  و هەم بۆ ئەوانەی لەگەڵ ئێمە دەیانەوێت جوولە بکەن."

لەلایەکی دیکە سەرۆکی ئەمریکا هەواڵێکی (سی ئێن ئێن) ڕەتدەکاتەوە کە بڵاویکردۆتەوە و تیایدا ئاماژە بەوە کراوە کە لە ڕەشنووسی ڕێککەوتنی ئەمەریکا و ئێران بە هیچ شێوەیەک باس لە پرسی بەرنامە ئەتۆمییەکانی تاران نەکراوە. رەمپ لە پۆستێکیدا ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکاتەوە و ڕایگەیاندووە، لە ناوەڕۆکی ڕێککەوتنەکە زۆر بە وردی تیشک خراوەتە سەر پرسە ئەتۆمییەکان و ئێران بەهیچ شێوەیەک نابێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین