ئیسرائیل بە مۆڵەتی ئەمەریكا بۆردوومانی لوبنان دەكات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت:

سەرەڕای ڕاگەیاندنی ئاگربەست و بەردەوامیدان بە دانوستاندنەکان، بەگوێرەی زانیارییەکان ئیسرائیل بۆ هێرشی ئاسمانیی بۆ سەر بەیروتی پایتەختی لوبنان داوای مۆڵەتی لە ئەمەریکا کردووە، لەلایەکی دیکە سوپای ئیسرائیل بۆ کشانەوەی هێزەکانیان لە لوبنان داوای چەکدانان لە حیزبوڵڵا دەکات.

ڕۆژی دووشەممە (2026/6/1) ماڵپەڕی (سۆڵ هەبار) بڵاوی کردەوە، سوپای ئیسرائیل هێرشی ئەمەریکا بۆ سەر ئێرانی وەک دەرفەتێک زانی و لە (2)ـی ئاداری (2026)، هێرشەکانی دووبارە بۆ سەر لوبنان دەستپێکردەوە، لەو پرۆسەیەدا ئیسرائیل بە هەزارەها هاووڵاتی بەهۆی هێرشەکان گیانیان لەدەستدا. لەهەمان کاتدا حیزبوڵڵای لوبنانی کردۆتە بیانوو و داگیرکارییەکانی فراوانتر کردووە.

لەکاتێکدا ئیسرائیل بەردەوامە لە هەنگاوەکانی بۆ بەهێزکردنی داگیرکارییەکان و هێرشەکان بۆ سەر ئەو ناوچانە، لەلایەکی تر ڕایگەیاندووە کە دەستیانکردووە بە دانوستاندن لەگەڵ حکومەتی لوبنان. حیزبوڵڵاش سەربازی هەموو رێگریەکان بەردەوامە لە ڕووبەرووبوونەوەکانی دژی سوپای ئیسرائیل.

بەگوێرە زانیارییەکان، بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بۆ دەستپێکردنی هێرشەکان بۆ سەر بەیروتی پایتەختی لوبنان داوای رێگەپێدانی لە ئەمریکا کردووە، بەگوێرەی زانیارییەکانی بەرپرسێکی باڵای ئیسرائیل کە نەیویستووە ناوەکەی ئاشکرا بکرێت بە تەلەفیزیۆنی "کەناڵ 12"ی ئیسرائیلی ڕاگەیاندووە، ئەمڕۆ مارکۆ ڕۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا پەیوەندی بە سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دەکات و تاوتوێی دەستپێکردنی هێرشەکان بۆ سەر لوبنان دەکەن.

ئەو بەرپرسەی ئیسرائیل ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمەریکا لەچاو ڕابردوو بۆ هێرشکردنە سەر بەیروت نەرمی نواندووە، چونکە ئیسرائیل پێیوایە بەیروت وەک پەناگەیەکی سەلامەتە بۆ حیزبوڵڵا ئەمەش لەلای ئەوان بەهیچ شێوەیەک قبووڵ کراو نییە، هاوکات دەستپێنەکردنی هێرشەکان لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە تاوەکو ئێستا بەهۆی فشارەکانی دۆناڵ ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا بووە. هەروەها ناتانیاهۆ لەبەرامبەر کشانەوەی سوپاکەیان لە لوبنان داوای چەکدانانی تەواوەتی حیزبوڵڵا دەکات.

لەلاکی دیکە، سەرەرای هێرشەکان حیزبوڵڵا بە سەختی ڕووبەڕووی هێرشەکانی ئیسرائیل دەبێتەوە، سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، حیزبوڵڵا بەهۆی هێرشی درۆنەوە سەربازێکیان گیانی لەدەستداوە و سێی دیکەشیان بریندار بوونە.      

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین