سەرۆک نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی فەرەنسا دۆخی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن کوردستانی

نوچەنێت

سەرۆکى هەرێمى کوردستان پێشوازیى لە باڵیۆزى فەرەنسا لە عێراق و کۆنسوڵى ئەو وڵاتە لە هەولێر دەکات، لە دیدارێکدا گفتوگۆیان لەسەر پەیوەندییەکان پاریس لەگەڵ هەولێر و بەغدا و دۆخى ناوچەکە و جیهان کرد.

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە (2026/6/1) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە پاتریک دۆرێل، باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق و  يان برێم كونسوڵى گشتيى ئەو وڵاتە له‌ هه‌رێمى كوردستان کرد،  لە دیدارێكدا، په‌یوه‌ندییه‌کانی فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی کوردستان، دۆخی سیاسیی عێراق و پێکهێنانی حکوومەتی فیدراڵی تاوتوێ کران و جەختیان لەسەر گرنگیی بەردەوامیی هاوکاری و هەماهەنگیی هێزە سیاسییەکان لەپێناو پاراستنی سەقامگیری و ئارامی و سه‌روه‌ريى وڵاتدا کردەوە.
سەبارەت دۆخی سیاسی لە هەرێمی کوردستان و هه‌وڵه‌كان بۆ تێپەڕاندن و چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆیییەکان، بیروڕایان گۆڕییەوە، هەروەها پێویستیان زانى چارەسەرکردنى کێشە هەڵپەسێردراوەکانى نێوان هەولێر ـ بەغدايان بۆ بە دیالۆگ و لێکگەیشتن بێت.
تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو دوایين پێشهاتە هەرێمییەکان و دۆخی ناوچەکە بوو،  هه‌ردوولا له‌سه‌ر گرنگیی چارەسەرکردنی ئاشتییانەی کێشە و ناکۆکییەکان و پاراستنی ئارامی و سەقامگیرى هاوڕا بوون.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین