سەرۆک نێچیرڤان بارزانی و جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران كۆبوونه‌وه
نوچەنێت
لە پەراوێزى کۆڕبەندى ئەنتاڵیا سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەگەڵ جێگرى وەزیرى دەرەوەى ئێران کۆبووەوە لەو کۆبوونەوە گفتوگۆیان لەسەر ئاگربەست و لێتێگەیشتن بۆ رێگریکردن لە دووبارەبوونەوەى شەڕ پەیوەندییەکانى ئێران و هەرێمى کوردستان کرد.
پاشنیوه‌ڕۆى ئەمڕۆ هەینی (2026/4/17) نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له ئه‌نتالیا لەگەڵ بەڕێز سەعید خەتیبزادە، جێگری وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، دۆخى ناوچه‌كه و لێكه‌وته‌كانى شه‌ڕیان تاوتوێ كرد.
هه‌ردوولا جەختیان لە گرنگیى به‌رده‌وامیى ئاگربه‌ست و گفتوگۆ و لێكگه‌یشتن كرده‌وه بۆ ڕێگریكردن له دووباره‌بوونه‌وه‌ى شه‌ڕ و به‌دیهێنانى ئاشتى و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیرى لە ته‌واوى ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو. تیایدا جه‌خت له بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كان و هاریكاریى هاوبه‌ش له‌و بوارانه‌دا كرایه‌وه كه بۆ هه‌ردوولا گرنگن.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment