سەرۆکى هەرێمى کوردستان سوپاسى سەرۆک وەزیرانى پاکستان دەکات کوردستانی

نوچەنێت

سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاسی سەرۆک وەزیرانی پاکستان دەکات بەرانبەر رۆڵەی حکومەتی وڵاتەکەی گێڕاویەتی بۆ ئاگربەستی نێوان ئەمریکا و ئێران.

ئەمڕۆ هەینی (2026/4/17) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە دیدارەکەی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی پاکستان لە کۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئەنتاڵیا پەیامێکى بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێت، "سوپاسی شەهباز شەریف، سەرۆک وەزیرانی پاکستانم کرد بۆ ئەو رۆڵە گرنگەی پاکستان گێڕاویەتی لە کارئاسانیکردن لە ئاگربەستی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئێران."

سەرۆکى هەرێمى کوردستان ئاماژە بەوە دەکات، هەر لە دیدارەکەدا "جەختمان لە دیالۆگ و دیپلۆماسی بۆ سەقامگیریی ناوچەیی بەردەوام کردەوە."

سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە یەکەم رۆژی کۆڕبەندەکەدا ژمارەیەک دیدار و کۆبوونەوەی گرنگی هەبوو، وەک دیدار لەگەڵ رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا؛ شەهباز شەریف، سەرۆکوەزیرانی پاکستان؛ شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی، میری قەتەر و ئیلهام عەلیێڤ، سەرۆککۆماری ئازەربایجان.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین