بەشێك لە بەرپرسانی جەهەپە هەڕەشەی دامەزراندنی حیزبێکی نوێ دەکەن
نوچە نێت:
وەرگێڕانی: دنیا ئەحمەد
سەرۆکی شارەوانی پێشووی ئەستەنبۆڵ لە چاوپێکەوتێکیدا سەبارەت بە گۆڕینی سەرۆکی جەهەپە بە بڕیاری دادگا ڕایگەیاند، "گەرانەوەی کەمال کیلیچدارئۆغڵو وەک سەرۆکی حیزبەکەمان ئۆپەراسیۆنێکی کۆشکی سەرۆکایەتییە و بڕیارێکی ناشەرعییە لەلایەن حکومەتەوە دراوە."
ماڵپەڕی (habar 7) بڵاوی کردەوە، دوای بڕیاری دادگا بۆ لابردنی ئۆزگور ئۆزێل سەرۆکی گشتی جەهەپە و هێنانەوەی کەماڵ کلیچدارئۆغڵو ئەمەش نارەزایەتی ئەو حیزبە و لایەنگرانی لێکەوتەوە، لەوبارەیەوە ئەکرەم ئیمامئۆغڵو سەرۆکی پێشووی شارەوانی ئەستەنبۆڵ و کاندیدی جەهەپە بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو لە چاوپێکەوتنێکیدا بۆ ئاژانسی (T24) ئەو بڕیاری دژی پارتەکەی بە ململانێ سیاسی ناودەبات و دەڵێت، "گەرانەوەی کەمال کیلیچدارئۆغڵو وەک سەرۆکی حیزبەکەمان ئۆپەراسیۆنێکی کۆشکی سەرۆکایەتییە و بڕیارێکی ناشەرعییە لەلایەن حکومەتەوە دراوە."
ئیمامئۆغڵو سەبارەت بە رێگریەکانیان دژی ئەو بڕیارە ڕایگەیاندووە، "یان ڕێگایەک دەدۆزینەوە، یان ڕێگایەکی نوێ دادەمەزرێنین، ئەو ڕێگایە دەبێتە رێبازێک و یاسایەک بۆ ئێمە بە سەرۆکایەتیی ئۆزگور ئۆزێل دەبێت، بەڵام ئەگەر یاسا پێشێل بکرێت و ئیرادەی میللەتەکەمان پشتگوێ بکرێت ئێمەش لەگەڵ میللەتەکەمان هەموو رێگایەک دەگرینە بەر، چونکە ئەردۆغان کوردەتای لەدژی گەورەترین حیزبی ئۆپۆزسیۆن ئەنجام دەدات."
زۆربەی لایەنگرانی جەهەپە پێیانوایە ئەردۆغان بۆ سەرکوتکردنی ئۆپۆزسیۆن و مانەوەی لەسەر کورسی دەسەڵات دادگای تورکیا بۆ ناکۆکییە سیاسیەکان بەکارهێناوە، لەبەرامبەردا سەرۆکی تورکیا ئەو تۆمەتانە ڕەتدەکاتەوە و کێشەکانی نێو جەهەپە بۆ کێشە و ململانێکانی نێو کۆنگرەی جەهەپە دەگەرێنێتەوە و دەڵێت، خودی ئەندامانیان کێشەکانیان گوازتۆتەوە دادگا، دادگاش دۆسیەکەی یەکلایی کردۆتەوە، هیچ پەیوەندییەکی بەئێمەوە نییە، لەو پرسە بەشدارنابین.
لەلایەکی دیکە نوعمان کورتوڵموش سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا سەبارەت بە کێشە ناوخۆییەکانی جەهەپە و بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی گرووپی پارتەکەی کە ئۆزێل داواکاری پێشکەش بە سەرۆکایەتیی پەرلەمان کردبوو بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەی گشتی گروپی پارتەکەی و لایەنگرانی کلیچدارئۆغڵوش لە پەرلەمان سکالایان دژی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەکە تۆمارکردوە و بە نایاسایی ناویان بردووە ڕایگەیاند، "هەموو لایەنەیک بەرنامەی کۆبوونەوەی گرووپی حیزبەکەی خۆی ئامادە دەکات، ئەمە شتێک نییە من رێکی بخەم، هیوادارم بەزووترین کات کێشەکانیان لەنێو خۆیاندا چارەسەر بکەن."
ئەو کێشانەی جەهەپە دوای ئەوە دێت، بەهۆی چەند سکالایەک لەلایەن هەندێک لە ئەندامانی جەهەپە دادگای باڵای ئەنقەرە کۆنگرەی جەهەپەی کە ئۆزگور ئۆزێل وەک سەرۆکی ئەو حیزبە هەڵبژێردابوو، دادگا کۆبوونەوەی کۆنگرەکەی بە پوچەڵ و نایاسایی هەژمار کرد، هەروەها کەمال کییچدار ئۆغڵو سەرۆکی پێشووی جەهەپەی گەڕاندەوە سەر دەسەڵات، ئەمەش کاردانەوەی توندی لایەنگرانی ئەو حیزبەی لێکەوتەوە. ئۆزگور ئۆزێل لە ئێستادا تانەی لە بڕیاری دادگا داوە، هەروەها لەلایەن ژمارەیەکی زۆر لە پەرلەمانتارانی ئەو حیزبە داوا دەکەن بە زووترین کات کۆنگرەی نایاسایی حیزبەکەیان ئەنجام بدەن بۆ ئەوەی دووبارە هەڵبژاردنی سەرۆکی حیزبەکەیان دیاری بکەن و کەماڵ کیچدارئۆغڵو وەک سەرۆکی ئەو حیزبە ڕەتبکەنەوە.
هاوکات دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی گشتی مەهەپە لە کۆبوونەوەی گرووپی پارتەکەی لە پەرلەمانی تورکیا لەوبارەیەوە ڕایگەیاند، "کێشەکانی ئێستای جەهەپە زیان بە کلتوور و سیاسی و دیموکراسی وڵاتەکەمان دەگەیێنێت، پێویستە دادگای باڵای تورکیا بەزووترین کات وەڵامی تانەدانەکەی جەهەپە بداتەوە، چونکە تابڵێی بابەتەکە هەستیارە."
جێگەی باسە، دوای ئەوەی جەهەپە وەک گەورەترین حیزبی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا لە دوو هەڵبژاردنی ڕابردووی سەرۆکایەتیی و شارەوانی سەرکەوتنی گەورەی بەدەستهێنا، لەئێستادا ئەردۆغان بۆ مانەوەی لەسەر کورسی دەسەڵات هەڵمەتێکی گەورەی دژی جەهەپە دەستپیکردووە، سەرەتا بە چەند تۆمەتی جیاواز سەرۆکی شارەوانی گەورەی تورکیای دەستگیر کرد، هەروەها چەندین سەرۆکی شارەوانی ئەو حیزبەی لە کارەکەی دوور خستەوە و ئەندامانی حیزبەکەی بە قەیووم لە شوێنیان داناوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment