دوای هەوڵێکی زۆری تورکیا ترەمپ بەشداری لە لوتکەی ناتۆ لە ئەنقەرە دەکات تورکیە

نوچە نێت:

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئاشکرای دەکات، سەرۆکی ئەمەریکا بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی لوتکەی سەرکردەکانی ناتۆ سەردانی تورکیا دەکات، کە بڕیارە لە مانگی تەمووزی ئەمساڵ لە ئەنقەرە بەڕێوەبچێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (2026/6/4) ماڵپەڕی (سی ئێن ئێن) بڵاوی کردەوە، مارکۆ ڕۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا بەشداری لە کۆبوونەوەی لوتکەی سەرکردەکانی ناتۆ لە ئەنقەرە دەکات کە بریارە لە (7-8)ـی تەمووز بەڕێوەچێت کە تورکیا میوانداری کۆبوونەوەی ئەمساڵی ئەو لوتکەیە دەکات.

وەزیر دەرەوەی ئەمەریکا سەبارەت بەو کۆبوونەوەیە ئاماژەی بەوەش کرد، "پێموایە کۆبوونەوەی لوتکەی ناتۆ کە بڕیارە لە تەمووزی ئەمساڵدا لە تورکیا بەڕێوەبچێت، لە مێژووی کۆبوونەوەکانی ئەو هاوپەیمانە ببێتە گرنگترین کۆبوونەوە."

سەبارەت بە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکانی سەرۆکی ئەمەریکا لەو لوتکەیە دەشڵێت، "تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکانی سەرۆک ترەمپ بریتیی دەبێت لە داهاتووی هاوپەیمانییەکە و دەبێت لەسەر هەندێک بابەت ڕوونکردەوەی زیاتر بدرێت."، هەروەها وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕاشیگەیاند کە وڵاتاکەی پابەندی ئەندامێتیەکەیە و دەبێت گۆڕانکاری بنیاتنەر لەو هاوپەیمانییەتە بکرێت.

جێگەی باسە، دوای سەرهەڵدانی گرژی و ئاڵۆزیەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەڕەشەکانی ترەمپ لە وڵاتانی ئەوروپا و کشانەوەی لەو هاوپەیمانییە بەهۆی ئەوەی هاوکاری ئەمەریکایان نەکردووە لە دژی ئێران، تورکیا بەچڕی کار دەکات بۆئەوەی لە کۆبوونەوەی داهاتوو کە لە ئەنقەرە بەڕێوەدەچێت سەرۆکی ئەمەریکا بەشداری ئەو لوتکەیە بکات.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین