ئەکپارتی دەیەوێت پارێزبەندی پەرلەمانتاری لەسەر ئەندامانی جەهەپە هەڵگرێت
نوچە نێت:
ڕۆژی یەکشەممە (2026/6/7) ماڵپەڕی (سۆڵ هەبار) بڵاوی کردەوە، تادێت گرژییەکانی نێو حیزبی گەلی کۆماری جەهەپە زیاتر دەبێت، لە ئێستادا ئەو حیزبە بووینەوە دوو بەرە، دوای ئەوەی بە بڕیاری دادگا لە سەر سکاڵای چەند ئەندامێکی جەهەپە کەمال کڵیچدارئۆغڵو سەرۆکی پێشووی ئەو حیزبە کرایەوە سەرۆکی گشتی و ئۆزگور ئۆزەل لە پۆستەکەی دوورخرایەوە و کۆنگرەی جەهەپەش بە گۆنگرەیەکی نایاسایی و پۆچەڵ هەژمار کرا.
زۆربەی پەرلەمانتارانی جەپەهە پشتیوانی لە ئۆزەڵ دەکەن، ئەمەش تارادەیەک نیگەرانی لەلای دەسەڵات و ئەکپارتی دروست کردووە، بەگوێرەی زانیارییەکانی میدیای سەر بە ئۆپۆزسیۆنی تورکیا چەند تۆمەتێک خراوەتە پاڵ ئۆزەل و چەند پەرلەمانتارێکی نزیکی، هاوکات باس لەوەش دەکرێت ئەکپارتی ئۆپەراسیۆنێکی نوێی دەستپێکردووە و بەو رێگەیەوە دەیەوێت بە زۆرینەی ئەندامانی پەرلەمان پارێزبەندیان لەسەریان هەڵگرێت.
ئەکپارتی ئەگەر بیەوێت پارێزبەندی لەسەر ئەو پەرلەمانتارانە هەڵگرێت پرۆسەیەکی وردەی ئامادە کردووە، لە ئێستادا لیژنەیەکی دەستووری و دادوەری لە پەرلەمانی تورکیا پێکهێنراوە، بەپێی ئەو دۆسیانەی کە تیایدا چەند جارێک دەنێردرێت بۆ ئەندام پەرلەمانیتارانی جەهەپە بە بیانووی چەند تۆمەتێک بەو رێگەیەشەوە دوای رێککەوتنی لەگەڵ لێژنەی هاوبەش دۆسیەکی تایبەت بۆ هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر پەرلەمانتاران ئاراستەی ئەنجوومەنی گشتی پەرلەمانی تورکیا دەکرێت.
بەوپێیەش دوای ڕادەستکردنی دۆسیەکە لەلایەن ئەنجوومەنی گشتی پەرلەمان و پەسەندکردنی دەخرێتە دەنگدان لە نێوان ئەندام پەرلەمانتاران، ئەکپارتی و مەهەپەش کە خاوەنی زۆرترین کورسی پەرلەمانین بە زۆرینەی دەنگ دەتوانن بڕیارەکە دەنگی لەسەر بدەن و پارێزبەندی لەسەر ئەو ئەندامانەی جەهەپە هەڵگرن.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment