ئیسرائیل گەورەترین بەرپرسی باڵای سوپای پاسداران دەکوژێت ئێران

نوچە نێت:

دوای هێرشە مووشەکییەکانی دوێنێ شەوی ئێران، ئیسرائیل ئەمڕۆ چەند مووشەکێکی ئاراستە کردنەوە. بەپێی زانیارییەکانی میدیای ئیسرائیل هەواڵی کوژرانی فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی ئێرانیان لە هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمڕۆی سەر تاران بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە (2026/6/8) بەر لە   ڕێککەوتنی ئەمەریکا و ئێران، سوپای پاسداران ژمارەیەک مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد و دەڵێت، ئەگەر هێرشەکان بۆ سەر لوبنان بەردەوام بێت ئەمجار زۆر بەهێزتر لێیان دەدەین.

دوای چەند کاتژمێرێک لەو هەڕەشانە ئەمڕۆ ئیسرائیل هێرشی بۆ سەر ئێران دەست پێکرد و میدیای ئیسرائیلیش ڕایگەیاند، لەو هێرشەدا عەمید ئەحمەد وەحیدی فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی ئێران کوژراوە، ئەگەر بەفەرمی پشتڕاستبکرێتەوە، گەورەترین گورزە لەبنکەی بڕیاردانی سەربازیی ئێران لەسەرەتای دەستپێکردنی جەنگەوە.

عەمید ئەحمەد وەحید کە لەسەرەتای مانگی ئازاری ئەمساڵەوەو پاش کوژرانی محەمەد پاکپور پۆستی فەرماندەیی گشتیی سوپای پاسدارانی گرتەدەست، بە پیاوی یەکەم‌ و بەهێزترین سەرکردەی ئێران دادەنرێت. هاوکات چاودێران ئاماژەیان بەوە کردووە، لەئێستاداو دوای موجتەبا خامنەیی ڕۆڵی یەکەم‌ و کۆتایی دەسەڵاتی سیاسیی ‌و سەربازیی ئێران لای ئەو بووە.

هەرچەندە میدیاى ئیسرائیل کوژرانی ئەو فەرماندەی ئێرانیان بڵاوكردوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام تائێستا لایەنە فەرمییەکانی ئێران هیچ ڕاگەیێندراوێکیان بۆ ڕەتکردنەوە یان پشتڕاستکردنەوەی مەرگی ئەم فەرماندە باڵایە بڵاونەکردوەتەوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین