هێلیکۆپتەرێکی ئەمەریکا لە گەرووی هورمز کەوتەخوارەوە ئێران

نوچە نێت:

هێلیکۆپتەرێکی هێرشبەری ئەمەریکا لەکاتی ئەنجامدانی  ئۆپەراسیۆنێک لە نزیک گەرووی هورمز تێکشکا، دوای ئەو رووداوە سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند، هەردوو فڕۆکەوانەکە سەلامەتن.

ئەمڕۆ سێشەممە (2026/6/9) ماڵپەری (یەنی مێساج) بڵاوی کردەوە، بەگوێرەی زانیارییەکان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هێلیکۆپتەرێکی هێرشبەری ئەمەریکا لە جۆری ( AH-64) لە نزیک گەرووی هورمز لەکاتی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکی ستراتیژی بە دوو فڕۆکەوانەوە کەوتەخوارەوە. سەبارەت بەو رووداوە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا بە ڕۆژنامەی نیۆرک تایمزی ڕاگەیاند، "هەردوو فڕۆکەوانەکە سەلامەتن، هیچ کەسیان بڕیندار نەبوونە، بەیانی ڕاپۆرتی کۆتایی سەبارەت بەم ڕووداوە بڵاودەکەینەوە، لە هەمووی گرنگتر باشبوونی دۆخی فڕۆکەوانەکانە."

سەبارەت بە هۆکاری کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکە تاوەکو ئێستا نازانرێت، ئایا لەلایەن هێزەکانی سوپای پاسدارانەوە بووە یان بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی بووە، کەتنەخوارەوەی ئەو هێلیکۆپتەرە دەبێتە یەکەم رووداو کە لەسەرەتای دەستپێکردنی هێرشەکانی ئەمەریکا بۆ سەر ئێران لەو ناوچەیە و لەلایەن هێزەکانی ئەمەریکاوە لە ئێستادا دەست بە لێکۆلینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.

هاوکات لەوبارەیەوە فەرماندەی ناوەندی ئەمەریکا "سێنتکۆم" ئاشکرای دەکات، دوو کارمەندی تیمی فڕۆکەوانی هێلیکۆپتەرەکە ڕزگار کراوە کە لە نزیک کەناراوەکانی عومان کەوتنە خوارەوە. هەروەها سەرۆکی ئەمەریکا سەبارەت بە ڕێککەوتنیان لەگەڵ ئێران دەشڵێت، "شەنسێکی بەهێزمان هەیە لە نزیکترین کاتدا ڕێککەوتنێکی بەهێز و زۆر باش واژۆ بکەین و ڕەنگە لەماوەی چەند ڕۆژێکدا ئەنجامەکەی وەرگرین."

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین