سەرۆكی پارتی جەهەپە: تورک نەتەوەیەک نییە گۆشەگیر بکرێت تورکیە

نوچە نێت:

سەرۆکی گشتی مەهەپە سەبارەت بە گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەڵێت، "کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تەنیا کێشەی نێوان ئیسرائیل و ئێران نییە، ئەوەی وا دەبینێت هەڵەیەکی گەورەیە. کەس ناتوانێت نەتەوەی تورک گۆشەگیر بکات."

ئەمڕۆ سێشەممە (2026/6/9) ماڵپەڕی (سی ئێن ئێن) بڵاوی کردەوە، دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی گشتی مەهەپە لە کۆبوونەوەی گرووپی پارتەکەی لە پەرلەمانی تورکیا وتارێکی پێشکەش کرد و باسی لە دوایین پێشهاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد و گووتی، "ئەوانەی تەنیا ململانێکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەک کێشەی نێوان ئێران و ئیسرائیل دەبین هەڵەیەکی گەورە دەکەن، ئەمە پیلانێکی دارێژراوە وەک زنجیرەک، و ناتوانرێت وڵاتەکەمان وەک بەشێک لەو نەخشەیە و زنجیرە دابنرێت."

باخچەلی لەدرێژەی قسەکانیدا هەڕەشە دەکات و ئاماژەی بەوەش کرد، "تەنانەت حەوت وڵاتە زلهێزەکان لەدژی ئێمە بجەنگن، ناتوانن میللەتی تورک بسرنەوە، چونکە نەتەوەی تورک ئەوە نییە بتوانرێت وا بەئاسانی رێگای لێبگیرێت و گۆشەگیر بکرێت."

هەروەها سەرۆکی مەهەپە ئەمەشی خستەڕوو، "ئەوانەی دەیانەوێت تورکیا وەک پاروویەکی گەورە ببینن، لە دەرەوەی سنوورەکان هەناسە دەدەن و چاویان وەک مار لە وڵاتەکەمان بڕیوە و لە بۆسەدا خۆیان بۆمان ئامادە کردووە، با ئەمە باش بزانن ئێمە لە ژێر یەک ئاڵا و چەتر یەک دەگرین و لەدژی نەیارەکانمان دەوەستینەوە."

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین