تورکیا شکستی ئیسرائیل لە جەنگی نێوان ئەمەریکا و ئێرانی ڕاگەیاند ئێران

نوچە نێت:

وەزیری دەرەوەی تورکیا شکستی ئیسرائیل لە جەنگی نێوان ئەمەریکا و ئێران ڕادەگەیێنێت و دەڵێت، "ڕێککەوتنی نێوان واشنتن و تاران دەبێتە شکاندنی ململانێکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەربەستێکی دیپلۆماسی بە نرخە، ئەو وەهمەی ئیسرائیل لە ناوچەکە دروستی کردووە خەریکە لەناودەچێت."

ڕۆژی هەینی (2026/6/19) ماڵپەری (ODA) بڵاوی کردەوە، هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی ئێران لە چەند ڕۆژی ڕابردوو لە سەردانێکی فەرمییدا بۆ مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا تیشکی خستەسەر دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و هەڕەشەکانی ئیسرائیل و ڕایگەیاند، " هەوڵەکانی تەلئەبیب تەنیا کێشەیەکی ناوچەیی نییە بەڵکو گۆراوە بۆ کێشەیەکی جیهانی، هێرشەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان و سووریا هۆکاری لەتکردنی پرۆژەکانی سەقامگیری ناوچەکەیە."

هەر لەو کۆنگرە ڕۆژنامەییەدا وەزیری دەرەوەی تورکیا ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، "هەموو جیهان هەستی بەمە کردووە کە بۆ یەکەمین جارە ئەو پلانەی ئیسرائیل ئامادەی کرد بوو لە جەنگی ئێران و ئەمەریکا لەناودەچێت و شکستی هێناوە، بەهۆی واژۆکرانی ڕێککەتننامەی لێکتێگەیشتنی نێوان ئەمەریکا و ئیسرائیل. پێویستە لەمەوبەدوا کۆدەنگییەکی یەکگرتوو پێکبهێنردرێت بۆ هەوڵە دیپلۆماسییەکان، بەدڵنیاییەوە ئیسرائیلیش دەبینێت هەموو جیهان بەڕێگەی دیپلۆماسیەوە لەدژی ئەو وەستاونەتەوە."

هاکان فیدان رێککەوتنی ئەمەریکا و ئێرانی بەوە ناوبرد کە ناوچەکە "هەناسەیەکی ئاسوودەی" بە خۆوە بینیوە، هەروەها پێیوایە ئەو هەنگاوە بەتایبەت بۆ ئاسایشی وزەی جیهانی و کردنەوەی گەرووی هورمز گرنگە، هیواشی خواست ڕێککەوتنەکە بگورێت بۆ ڕێککەوتنێکی هەمیشەی لەپێناو بەدەستهێنانی ئاشتی و ئەمنی بۆ تێپەربوونی کەشتییەکان بەبێ کێشە بە هەرووی هورمزدا، لەو دۆخەی ئێستادا ئەو ڕێککەوتنە وەک بەربەستێکی دیپلۆماسی بە نرخە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین