دانوستاندنی نێوان شاندی ئێران و ئەمەریکا لە سویسرا هەڵوەشایەوە ئێران

نوچە نێت:

دوای ڕێککەوتن و واژۆکرانی ڕێککەوتننامەی لێکتێگەیشتن لە نێوان ئەمەریکا و ئێران، بڕیاربوو ئەمڕۆ لایەنەکان لە شاری بێرکنستۆکی سویسرا کۆببنەوە، بەڵام بەهۆکارێکی نادیار ڕاگەیێندرا کە کۆبوونەوەکان هەڵوەشاوەتەوە.

ئەمڕۆ هەینی (2026/6/19) ماڵپەڕی (سۆڵ هەبار) بڵاوی کردەوە، لەچوارچێوەی پرۆسەی دانوستاندنەکان بە نێوەندگیری پاکستان بڕیاردرا لە (14)ـی حوزەیران هێرشەکان بەوەستێندرێت و ڕێککەوتنێکی چواردە خاڵی لەنێوان ئەمەریکا و ئێران واژۆ بکرێت و دەست بە دانوستاندنەکان بکەنەوە. 

لەگەڵ ئەو پێشهاتە نوێیەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کەمبوونەوەی ململانێکان، ڕاگەیێندرا ئەمرۆ لە رێورەسمێکی تایبەتدا بەفەرمی ڕێککەتننامەی لێکتێگەیشتن کە بەناوی "ڕێککەتنامەی ئیسلامئاباد" ناودەبردرێت لە سویسرا واژۆ بکرێت. ئەو بڕیارەش لە کاتێکدا درابوو کە دوێنێ بەجیا ڕێککەوتنەکە لەلایەن دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا  و مەسعود بزیشکیان سەرۆکی ئێران واژۆی لەسەر کرابوو.

لەکاتێکدا چاوەروان دەکرا بەفەرمی ڕێککەتننامەکە لە ڕێوەرەسمێکی تایبەتدا واژۆ بکرێت، ئەمڕۆ وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە ڕاگەیێندراوێکدا ڕایگەیاند، کە هیچ ڕێورەسمێکی واژۆکران و دانوستاندن لەنێوان شاندی ئێران و ئەمەریکا لە سویسرا بەڕێوەناچێت.

لەلایەکی دیکە لەبارەی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەکان لە سویسرا و هۆکاری هەڵوەشاندنەوەکەی کۆشکی سپی لە ڕاگەیێندراوێکدا ئاشکرای دەکات، "لە ئێستادا ئامادەکارییە تەکنیکیەکان  بۆ دانوستاندن لەگەڵ ئێران بەردەوامە، بەڵام لە ئێستادا سەردانی جەی دی ڤانس جێگری سەرۆکی ئەمەریکا بۆ سویسرا بۆ کاتێکی نادیار دواخراوە." 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین