ئاستی هەناردەی نەوت بە ڕێگەی بۆڕیی کوردستان-تورکیا زیاد دەکرێت
نوچە نێت:
ئەمڕۆ یەکشەممە (2026-6-21) سەلیم روکابی گوتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، وەزارەتی نەوت پلانی هەیە هەناردەی نەوت لە ڕێگەی بۆڕیی نەوتی کوردستان-تورکیا زیاد بکەن، لە دوای تەواو بوونی پڕۆژەی بۆڕیی بەسرە-حەدیسە، کە لە توانایدایە ڕۆژانە دوو ملیۆن بەرمیل نەوتی خاو لە باشوورەوە بۆ باکوور بگوازێتەوە، ئەمەش دەرفەتێکە بۆ زیادبوونی هەناردەی نەوت.
سەبارەت بە بەرهەمی کێلگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان سەلیم روکابی ئەوەی خستەڕوو، لە ئێستادا ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستاندا زۆر کەمە بڕی (20) بۆ (30) هەزار بەرمیل نەوتە لە ڕۆژێکدا، ئەمەش هۆکارەکەی ئەوەبوو بەشێک لە کۆمپانیا بیانیەکان کارەکانیان لە هەرێم بە جێهێشتووە، کۆمپانیاکان لە کۆبوونەوەیەکی سێ قۆڵی کە لە نێوان سەرۆک وەزیرانی عێراق و وەزیری نەوتی عێراق و وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان و نوێنەری کۆمپانیا بیانیەکان ئەنجامدرا، کۆمپانیاکان دڵنیایان پێدرا و هاندران بۆ دووبارە دەستپێکردنەوەی کارەکانیان و بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان و هەناردەکردن.
گوتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماژەی بەوەدا، کۆمپانیاکانی نەوتی هەرێمی کوردستان داوای (20) دۆلار دەکەن بۆ تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوت بۆ هەر بەرمیلێک، ئەمە لە کاتێکدا لە یاسای بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵەکانی (2023,2024,2025) تەنیا (16) دۆلار وەک پێشینە دیاریکراوە، هەروەها گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیایەکی ڕاوێژکاریی جیهانی واژۆکراوە بۆ ئەوەی تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوت لە هەرێمی کوردستان بە وردی دیاریدەکات.
لەبارەی نۆژەنکردنەوەی بۆڕیی نەوتی کەرکوک-بانیاس سەلیم روکابی ئەوەی ئاشکرا کرد، هیچ پلانێک بۆ نۆژەنکردنەوەی هێلی بۆڕیی گواستنەوەی کەرکوک- بانیاس نییە، بەهۆی کۆن بوون و لەکارکەوتنی، لەبری ئەوە وەزارەتی نەوت سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە بۆ دامەزراندانی بۆڕییەکی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت لە عێراقەوە بۆ سووریا لەوێشەوە بۆ دەریای ناوەڕاست.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment