بانکى ناوەندیى عێراق: هیچ بڕیارێک بۆ گۆڕانکاریى لە نرخى دراو نییە
نوچەنێت
ئەمرۆ دووشەممە (2026/6/22) بانكى ناوەندیى راگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە، تێیدا روونى دەکاتەوە، هەوڵە چاکسازییەکان تەرکیز دەکاتە سەر چەند بابەتێکى سەرەکى کە لە پێش هەموویتنەوە بابەتى یەکخستنى بانکە عێراقییەکان دەکەینەوە هەروەک جەخت لەسە
پابەندبوونی بەهێزى خۆمان بۆ پاراستنی سەقامگیری نرخی ئاڵوگۆڕ و دابینکردنی داواکاری ڕەوا بۆ دۆلاری ئەمریکی بەپێی ڕێسا و ستانداردە دامەزراوەکان دەكەینەوە بە گرتنەبەرى ڕێکار و مەرجەکانی یەکخستنەوەی ژمارەیەک بانکی تەواو کردووە کە پێشتر لە مامەڵەکردن بە دۆلاری ئەمریکی سنووردارکرابوون بۆ مامەڵەی ئاڵوگۆڕی دراوی بیانی، دوای ئەوەی مەرجەکانی پلانی چاکسازی و ستانداردە ڕێکخراوەیی و تەکنیکییە پەیوەندیدارەکانیان جێبەجێکرد، هەروەها چوارچێوەی دارایی دژ بە سپیکردنەوەی پارە و بەرەنگاربوونەوەى پارەدارکردنى تیرۆرمان بەهێزکرد.
بانکەکە روونى دەکاتەوە، ئەو دۆسیە لە قۆناغەکانى کۆتاییدایە وەک رێگەخۆشکردن بۆ دووبارە یەکخستنەوەى هەنگاو بە هەنگاو و رێکخراوە، کە دەبێتە بەهێزکردنى تواناى ئەو مانکانە لە پێشکەشکردنى خزمەتگوزاری بۆ کڕیارەکانیان و پشتگیری لە فراوانکردنی پەیوەندییە بانکییە پەیوەندیدارەکانیان لەگەڵ دامەزراوە داراییە بیانییەکان بەپێی باشترین پراکتیزەکان و ستانداردە نێودەوڵەتییەکان.
سەبارەت بە پەرەپێدانی خزمەتگوزارییەکانی پارەدانی ئەلیکترۆنی، بانکی ناوەندیی عێراق ئاماژە بەوە دەکات، بۆ بەرزکردنەوەی سنووری کارتی پارەدانی ئەلیکترۆنی بۆ کۆمپانیا و بازرگانییە تۆمارکراوەکان کە مەرجە تەکنیکی و ڕێکارە پێویستەکانی تەواو بوو، ئەمەش کاریگەریى لەسەر فراوانکردنی بازنەی خزمەتگوزارییە داراییە دیجیتاڵییەکان دەبێت، کە بەرزکردنەوەی گشتگیری دارایی و دابینکردنی پێداویستییەکانی بەشە جیاوازەکانی کڕیار بە شێوازی پارەدانی هاوچەرخ.
سەبارەت بە دابینکردنی خواستی دۆلاری ئەمریکی، بانکی ناوەندیی عێراق جەختی لە پابەندبوونی بەردەوامی خۆی کردەوە بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی دراوی بیانی هەردوو کەرتی گشتی و تایبەت لە چوارچێوەی یاسایی و ڕێکخراوەیی دامەزراودا.
سەبارەت بە گۆڕانکاریى لە نرخى دراو، بانكی ناوەندیی ئاماژە بەوە دەکات، کە هیچ نیازێکیان بۆ گۆڕینی نرخی ئاڵوگۆڕی دراو نییە، ئەوەش بە لەبەرچاوگرتنی سەقامگیری پێوەرەکانی دراوی و دارایی ئابووری عێراق.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment