سەرۆکی پەرلەمانی ئێران: دەسەڵاتی گەرووی هورمز لە دەستی ئێران دەمێنێتەوە ئێران

نوچە نێت:

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند، هەرگیز هاوشێوەی رابردوو دۆخی گەرووی هورمز وەکو پێش جەنگی لێنایەتەوە، بەدڵنیاییەوە ڕێز لە ڕێسا نێودەوڵەتییەکان دەگرین، بەڵام خۆمان گەرووی هورمز لە داهاتوو بەڕێوە دەبەین."

ڕۆژی سێشەممە (2026/6/23) ماڵپەڕی (یەنی مێساج) بڵاوی کردەوە، محەممەد باقر قالیباف سەرۆکی پەرلەمانی ئێران دوای گەرانەوەی لە سویسرا و کۆتایهاتنی دانوستاندنەکانیان لەگەڵ شاندی ئەمەریکا سەبارەت بە کردنەوەی گەرووی هورمز ڕایگەیاند، "ئێمە پشتیوانی لە کردنەوەی گەرووی هورمز بە ڕووی کەشتییەکان و هاتووچۆی دەریایی نێودەوڵەتی دەکەین."

هەروەها سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ئاماژەی بەوەش کرد، "هیوادارم لەداهاتوودا دووبارە تێپەربوونی کەشتییەکان بەشێوەیەکی سەرکەوتووانە خێراتر بکەین و سەرلەنوێ ئاشتی بۆ جیهان بگەرێنینەوە و کۆتایی بە قەیرانەکانی ئابووری بهێنین کە ڕووبەڕووی وڵاتانی ناوچەکەمان بۆتەوە."

قالیباف تیشکی خستە سەر دەسەڵاتی بەڕێوەبردنی گەرووی هورمز و گووتی، "جارێکی تر دۆخی گەرووی هورمز وەک پێش جەنگی لێنایەتەوە، بەدڵنیاییەوە پابەندی ڕێسا نێودەوڵەتییەکان دەبین و ڕێزیان لێدەگیرن، بەڵام دەبێت نەیارەکانمان ئەمە بزانن لە داهاتوودا ئێران گەرووی هورمز بەڕێوەدەبات."

جێگەی باسە، دوای جەنگێکی سەخت و وەستانی هێرشەکان لە نێوان ئەمەریکا و ئێران، بەن ێوەندگیری پاکستان ڕێککەوتنامەیەکی لێکتێگەیشتنی چواردە خاڵی لەنێوان هەردوو وڵات واژۆ کرا و شاندی باڵای هەردوولا لە سویسرا بۆ گفتوگۆکردن لەسەر خاڵەکانی نێو ڕێککەوتنەکە  دەستیان بەگفتوگۆ کردووە. 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین