تورکیا ئامادەکاری بۆ میوانداریکردنی (36)ـەمین کۆبوونەوەی لوتکەی ناتۆ دەکات تورکیە

نوچە نێت:

تورکیا بودجەیەکی خەیاڵی بۆ میوانداریکردنی (36)ـەمین کۆبوونەوەی لوتکەی ناتۆ تەرخان دەکات، سەرەڕای قەیرانەکانی ئابووری و کێشە سیاسیەکانی ناوخۆ، دەیەوێت دەسەڵاتی خۆی لەو هاوپەیمانییە و لە ناوچەکە بەگشتی فراوانتر بکات.

ڕۆژی سێشەممە (2026/6/23) ماڵپەری (سۆڵ هەبار) بڵاوی کردەوە، بۆ دووەم جار تورکیا دوای هەڵکشانی گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دروستبوونی جەنگ  و هەڕەشەکان بۆ سەر تەواوی جیهان لە (7-8)ـی تەمووز لە ئەنقەرە میوانداری کۆبوونەوەی لوتکەی ناتۆ دەکات. لە کاتێکدا قەیرانی ئابووری و کێشە سیاسیەکانی ناوخۆی تورکیا تادێت بە سەرۆکایەتی دەسەڵاتی ئەکپارتی و مەهەپە زیاتر دەبێت و ڕەزامەندی میللەتی لەدەستداوە و دەسەلات جگە لە بەهێزکردنی بەرژەوەندییە سیاسیەکانی دەرەوە، دەیەوێت بە میوانداری ئەو لوتکەیە دەسەڵاتی خۆی زیاتر بکات.

لەپاڵ ئەو ئامانجانە تورکیا دەیەوێت تیشک بخاتە سەر چەند برسێکی گرنگ بەتایبەت دامەزراندنی بارەگای نوێی ناتۆ لە بۆسفۆر و ئەدەنە، بەتایبەت هەڕەشەکان لە دەریای ڕەش کە لەداهاتوودا تورکیا دەیەوێت ببێتە قەڵغانێکی بەرگریی بۆ ئەوروپا، هاوکات لەگەڵ ئەوەی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا کێشەی قووڵی هەیە لەگەڵ حکومەت، بەڵام پشتیوانی تەواوی دەکات بۆ ئەوەی تورکیا و هاوپەیمانی ناتۆ ببێتە بەدەستهێنانی ئاسایش بۆ هەموو جیهان.

هەروەها تورکیا بودجەیەکی خەیاڵی تەرخانکردووە بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی زۆرباش  میواندراییەکە بەڕێوەببات، لەگەڵ ئەوەی کێشەی گەورە لە نێوان ئۆپۆزسیۆن و حکومەتی تورکیا هەیە، بەگوێرە زانیارییەکانی میدیای سەر بە ئۆپۆزسیۆنی تورکیا ئاسکرایان کردووە بەرپرسانی باڵای ناتۆ خۆی سەرپەرشتی بەرنامەکانی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەکەلە تورکیا  دەکات و لەلایەن خۆیانیشەوە ئەو ڕۆژنامەنووسانە هەڵدەبژێرێت کە ڕووماڵی کۆبوونەوەکان دەکەن، حکومەتی تورکیاش نیگەرانە و نایانەوێت ئەو ڕۆژنامەنووسانەی دژی حکومەتن بەشدار بن، بەڵام لەلایەن ناتۆوە چەند ڕۆژنامەنووسێکی سەر بە سەرۆکایەتیی تورکیا رێگەیان پێنەدراوە بەشدار بن. 

جێگەی باسە، بیست و دووساڵ بەسەر لوتکەی ناتۆ لە ئەستەنبۆڵ تێدەپەرێت، کە لەساڵی (2004) تورکیا بۆ یەکەمین جار میوانداری کۆبوونەوەی سەرکردەکانی لوتکەی ناتۆی کرد. هاوکات ئەنقەرە ڕێوشوێنێکی توندی ئەمنیی دەستپێکردووە بۆ ئەو کۆبوونەوەیە، دوای هەڕەشەکانی ئەمەریکا لە کشانەوەی ئەو هاوپەیمانییە بڕیارە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا سەردانی تورکیا بکات و بەشداربێت لە کۆبوونەوەکان. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین