ئیمارات و ئیسرائیل بە نهێنی پەیوەندییە سەربازییەکانیان فراوانتر دەکەن
نوچە نێت: تایبەت
وەرگێڕانی: دنیا ئەحمەد
تا دێت لێک نزیکبوونەوەی پەیوەندییەکانی ئیسرائیل و ئیمارات بە نهێنی زیاتر دەبێت، بەتایبەت ئەنجامدانی مانۆری سەربازیی هاوبەش و بەهێزکردنی پەیوەندییەکانیان لە بواری بەرگرییدا پێیان ناوەتە قۆناغێکی نوێ، ئەو لێک نزیکبوونەوەیە بەتایبەت دوای سەرهەڵدانی ململانێکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە تاوەکو ئەفریقیا درێژبۆتەوە دووبارە هێزی دەسەڵات لە ناوچەکە بونیات دەنێتەوە.
لە ڕاپۆرتیکی ئاژانسی بلومبێرگدا هاتووە، لەگەڵ سەرهەڵدانی هێرشە فراوانەکانی ئیسرائیل و ئەمەریکا لەدژی ئێران وڵاتی ئیمارات کە پەیوەندییەی نهێنی هەیە لەگەڵ ئیسرائیل زۆر هەوڵی داوە وڵاتانی کەنداو هێرشێکی هاوبەش بکەنە سەر ئێران بەڵام سەرکەوتوو نەبووە.
ئیمارات داوای هاوپەیمانی کردووە لە دژی ئێران
ئەو ئاژانسە ئاشکرای دەکات، محمەد بن زاید سەرۆکی ئیمارات، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ محەمەد بن سەلام شازادەی جێنشینی سعودیە و چەند سەرکردەیەکی وڵاتانی کەنداو ئەنجام داوە و داوای کردووە کە پێویستە بەهاوبەشی کار بکەن و هاوپەیمانییەک لەدژی ئێران دابمەزرێنن، بەڵام سەرکردەکانی ناوچەکە ئەمەیان ڕەتکردۆتەوە.
ئاژانسی بلومبێرگ سەبارەت بەو پرسە لەگەڵ چەند بەرپرسێکی ئەو ناوچانە گفتوگۆی کردووە و پێیان راگەیاندووە، سعودیە مانگی ئازاری ئەم ساڵ هێرشێکی بۆ سەر ئێران ئەنجام دا، بەڵام لە ماوەیەکی کەمدا پاشگەز بووە لە هێرشەکان بۆ سەر ئێران و لەناکاو پشتیوانی خۆی بۆ هەوڵەکانی پاکستان وەک نێوەنگیر دەربڕی بۆ کۆتایهێنان بە جەنگی ئەمەریکا و ئێران لە ناوچەکە.
ئەمەریکا پشتیوانی ئیمارات دەکات
سەرهەڵدانی گرژییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دەستپێکردنی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر وڵاتانی کەنداو، ئیمارات ناڕەزایەتییەکانی خۆی گەیاندە واشنتن کە چۆن بانگهێش نەکراون بۆ ئەوەی ڕۆڵێکی سەرەکی لە پرۆسەکە ببینن. هەروەها دۆناڵد ترەمپ و ئیدارەکەی زۆر بەباشی ئاگاداری ئەو هەوڵەی ئیماراتن بۆ دامەزراندنی هاوپەیمانییەکی سەربازیی دژی ئێران، هەروەها پێشیان باش بووە هەریەک لە سعودیە و قەتەر بەشداربن لە و دەستپیشخەریەی ئیمارات، بەڵام هەوڵەکان سەری نەگرتووە.
کۆبوونەوە نهێنییەکانی ئیمارات و ئیسرائیل
بەگوێرەی ئەو ئاژانسە، ئیال زەمیر سەرۆکی ئەرکانی ئیسرائیل و شاندێکی سەربازیی سەردانی ئەبوزەبییان کردووە، هەروەها لە ڕاپۆرتێکی تەلەفزیۆنی کانی ئیسرائیل کە بڵاوی کردووتەوە، لەو سەردانەیدا زەمیر لەگەڵ محەمەد بن زیاد سەرۆکی ئیمارات و چەند بەرپرسێکی باڵای ئەو وڵاتە کۆبوویتەوە.
بڵاو بوونەوەی سەردانی ئەو بەرپرسە سەربازییە بۆ ئیمارات دوای ئەوە دێت کە، نووسینگەی بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە ڕاگەیێندراوێدا ڕایگەیاند، ناتانیاهۆ لەکاتی جەنگی ئێراندا بەنهێنی سەردانی ئیماراتی کردووە و چەند ڕێککەوتنێکی گرنگی لەگەڵ بەرپرسانی ئیمارات واژۆ کردووە. هەرچەندە ئیمارات ئەو سەردانەی سەرۆکوەزیرانی ڕەتکردووە.
ئیمارات لەکاتی جەنگدا چەند جارێک هێرشی بۆ سەر ئێران ئەنجام داوە
بەگوێرەی ڕۆژنامەی وۆل ستریت جۆرناڵ لە هەواڵێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، ئیمارات بەپێی رێککەتنێکی نهێنی لەگەڵ سوپای ئیسرائیل و لەکاتی جەنگدا و تەنانەت لەکاتی ئاگربەستیشدا بەنهێنی هێرشی بۆ سەر ئیران ئەنجام داوە.
ئەو ڕۆژنامەیە باسی لەوە کردووە، ئیمارات ڕۆلێکی بەرچاوی لە جەنگی نێوان ئێران و ئەمەریکا و ئیسرائیل هەبووە، بەگوێرەی زانیارییەکان، هەریەک لە ئەمەریکا و ئیسرائیل لە ڕێگەی هەواڵگرییەوە زانیاری پێویستیان بە سوپای ئیمارات داوە بۆ هێرشکردنە سەر دوورگەکانی قسم و ئەبو موسا لە گەرووی هورمز و بەندەری عەباس و پاڵاوگەی نەوتی دوورگەی لاوان و چەند شوێنێکی دیکە.
بەشداری ئیمارات لەو هێرشانە کاردانەوەی نێودەوڵەتیەکانی زیاد کرد، هەروەها باس لەوەش دەکرێت تەنانەت هێرشەکانی سەر دامەزراوەکانی سیستەمی وزەی ئێران لەلایەن ئەمەریکا و ئیسرائیل وەک پشتیوانییەک بووە بۆ ئیمارات و لە تۆڵەی هێرشی تاران بۆ سەر دامەزراوەکانی وزەی ئیمارات بووە.
ئیسرائیل لە مێژوودا بۆ یەکەمجار ڕێککەوتن لەگەڵ وڵاتێکی عەرەبی دەکات
بلومبێرگ لە درێژەی ڕاپۆرتەکدا ئەمەشی خستەڕوو، مایک هاکابی باڵیۆزی ئەمەریکا لە ئیسرائیل گووتی، لە کاتی جەنگدا لەگەڵ ئێران ژمارەیەک سیستەمی ئاسمانی و کارمەندانی ئایرۆن دۆمی بۆ ئیماراتمان ناردوو، سوپای ئیسرائیل لە چوارچێوەی ئەم پێشهاتانە بۆ یەکەم جار بەگوێرەی ڕێککەتنێک بەشێک لە سوپاکەی لە وڵاتێکی عەرەبی جێگیر کردووە.
لە مێژوودا بۆ یەکەمجارە ئیسرائیل پەیوەندییەکی وا پتەوی لەگەڵ وڵاتێکی عەرەبی دابمەزرێنێت، هاوکات سوپای ئیسرائیل چەندین جۆری سیستەم و چەکی پێشکەتوو دژە مووشەک و درۆن و تەنانەت چەند کارمەندێکی سەربازی بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش و چالاکی سەربازیی ناردووە، ئەو لێکنزیکبوونەوەیە دەری دەخات کە لەنێوان ئیسرائیل و ئیمارات پەیوەندییەکی پتەو و هەماهەنگییەکی سەربازیی بەهێز هەیە و دەیانەوێت ئەو پێشهاتە نوێیەی کە لە ناوچەکە سەری هەڵداوە و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تاوەکو ئەفریقیاشی ڕووبەڕووی ئەو مەترسیانە کردۆتەوە بەهاوبەشی هێزێکی نوێ بنیات بنێنەوە لە ناوچەکە.
سەرچاوە: ماڵپەڕی (ODA)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment