قۆناغێکی نوێ لە کەنداو؛ لەدوای ڕێککەوتنی واشنتن و تاران هاوسەنگی هێز گۆڕاوە وەرگێڕان

نوچە نێت:

وەرگێڕانی: دنیا ئەحمەد

دوای واژۆکردنی یاداشنامەی لێکتێگەیشتن لە نێوان ئێران و ئەمەریکا، هەموو وڵاتان تیشکیان خستۆتە سەر هاوسەنگی هێز لە وڵاتانی کەنداو و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئایا لەدوای جەنگ کێ براوەیە؟، ئەی کێ دۆراوە؟ لێرەدا ئاماژە بە چەند سەرنجێکی میدیاکانی عەرەبی دەکەین.

موشتومڕی ئایا کێ براوەیە؟

واژۆکردنی یەکەم یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن تەنیا کاریگەری لەسەر ئەمەریکا و ئێران نییە، بەڵکو دەرگایەکی نوێیە بۆ دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێ و دەسەڵاتێکی نوێ بۆ سەر هەموو وڵاتانی کەنداو لە ناوچەکە، لێرەدا موشتومرێکی زۆر لە نێوان وڵاتان دروست بووە سەبارەت بە خاڵەکانی نێو ڕێککەوتنەکە کێ براوەیە، لەکاتێکدا هەریەک لە ئەمەریکا  و ئێران لە نێو ڕێککەوتنەکەدا ویستی خۆیان بۆ ئاشتی و سەرککەوتنیان لە نێو یاداشنامەکە دەربڕیوە، بەڵام بە پێچەوانەوە چاوەکان لە سەر ئەو وڵاتانەی کەنداوە کێ گەورەترین مەترسی شەڕیان لەو جەنگەدا لە ئەستۆ گرتووە.

گەورەترین مەترسی و دەرفەت ڕووبەڕووی وڵاتانی کەنداو بۆتەوە

بەگوێرەی ڕۆژنامەکانی عەرەبی، وڵاتانی کەنداو لە سەرەتای جەنگەکە تاوەکو کۆتایی ڕووبەڕووی گەورەترین مەترسی هێرش و درۆنەکانی ئێران بوونەوە، بەتایبەت داخستنی گەرووی هورمز و قەیرانی وەستانی هەناردەکردنی وزە و پەککەوتنی بازاری نەوت لە جیهان وڵاتانی عەرەبی ڕووبەڕووی نیگەرانییەکی زۆر کردەوە. 

ڕۆژنامەی شەرقلئەوسەت لە وتارێکیدا تیشکی خستۆتە سەر زیانەکانی جەنگ بۆ سەر ئەمەریکا و ئێران و تیایدا ئاماژەی بەوە کردووە، لە ماوەی پرۆسەی جەنگدا ئێران گەورەترین کورتهێنان و زیانی لەڕووی توانانی سەربازیی و ئەمنی بەرکەوت، هەرچەندە ئێران هێرشی بەردەوامی بۆسەر وڵاتانی کەنداو ئەنجام دەدا، بەڵام ئەم زیانانەی بەر توانانی سەربازیی ئێران کەوتووە سوودێکی ستراتیژی بەو وڵاتانە دا، لەلایەکی دیکە حکومەتەکانی کەنداو پێیانوایە بێئەوەی بەشداری جەنگ بکەن قازانجێکی زۆریان دەستکەوتووە. بەهۆی ئەوەی کە ئەمەریکا زلهێ‌زترین وڵاتی جیهانە و ڕاستەوخۆ بەشداری لەو جەنگە کردووە کە نازانرێت کۆتاییەکەی چی ڕوودەدات.

سیاسەتی ئەمەریکا

هەرچەندە سیاسەتی واشنتن لەگەڵ ئێران بەردەوام جێگەی پرسیارە؟ لەکاتێکدا دۆناڵد ترەمپ لە رابردوو وە تەنانەت لەکاتی جەنگدا هەڕەشەی زۆر توندی سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکانی تاران دەکرد، بەڵام بەپێچەوانەوە لەدوای ڕێککەوتن و وەستانی جەنگ ترەمپ نەرمی دەنوێنێت لەو بابەتە، ئەم هەنگاوەی سەرۆکی ئەمەریکا لە لایەن زۆربەی بەرپرسانی وڵاتان گومانی لەبارەی داهاتووی ستراتیژی ئەمەریکا بەرامبەر ئێران و تەنانەت لە ناوچەکەش دروستکردووە. 

بەگوێرەی هەڵسەنگاندنەکانی دکتۆر ئەندریاس کریگ پرۆفیسۆری توێژینەوەی ئەمنییەکان، وڵاتانی کەندا و لەمەوبەدوا لە پرۆسەی داهاتوودا هێزی ئاسمانی و سیستەمی بەگرییەکانیان بەهێزتر دەکەن، بەتایبەت لە ڕووی بەرهەمهێنای مووشەکی بەرگریی زیاتر خۆیان پێشکەتوو تر دەکەن، هەروەها لەگەڵ تاران دەرگا دیپلۆماسییەکانیان بەکراوەیەی دەهێڵنەوە. 

ئایا ناوەندێکی هێزی نوێ دادەمەزرێت؟ 

ئەو پرۆفیسۆرە ئەمەشی خستۆتەڕوو، هەریەک لە ئیمارات و قەتەر داوای قەرەبوویان لە ئێران کردووە بەهۆی ئەو مووشەک و درۆنانەی کە لەکاتی جەنگدا ئاراستەی وڵاتەکەیان کراوە بۆ ئەوەی دووبارە وڵاتەکەیان ئاوەدان بکەنەوە. 

بەگوێرەی شارەزایان، هەرچەندە دوای جەنگ وڵاتانی کەنداو کە زۆرێکیان دەتوانن ببنە خاوەنی ناوەندێکی دەسەڵاتی نوێ بەهۆی ئەوەی خاوەنی ئابوورییەکی بەهێزە و بنکەی سەربازیی پێشکەتوون. هاوکات دەشتوانن لە بازاری وزە ڕۆڵیکی گەورە لە پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان ببین لە سەردەمی دوای جەنگدا، بەڵام بەهۆی ئەوەی ئەو وڵاتانە کە خاوەنی سیاسەتێکی یەکڕیزی نین و هەریەک بۆ بەرژەوەندی خۆی کاردەکات. بۆیە دەکرێت ئەم ناکۆکیانەیان ببێتە گەورەترین بەربەست لەبەردەمیان دووبارە ڕووبەڕووی هەڕەشەی نوێ ببنەوە. 

سەرچاوە: ماڵپەڕی (سی ئێن ئێن

 

   

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین