حەماس ئامادەیە دۆسییەکانی بەڕێوەبردن لە کەرتی غەززەدا ڕادەستبکات کوردستان- عێراق

نوچەنێت

بە مەبەستی دروستکردنی گووشار لەلایەن ئەمەریکاوە بۆ کردنەوەی خاڵە سنوورییەکان، بزووتنەوەی حەماس ئامادەیی خۆی بۆ ڕادەستکردنی سەرجەم دۆسییەکانی بەڕێوەبردن لە کەرتی غەززەدا ڕاگەیاند و ئیسرائیلیش دەڵێت، ئەمە هەنگاوێکی چەواشەکارانەیە.

ئەمڕۆ دووشەممە (6/7/2026) حازم قاسم، گوتەبێژی بزووتنەوەی حەماس، ڕایگەیاند، بزووتنەوەی حەماس ئامادەیی خۆی بۆ ڕادەستکردنی سەرجەم دۆسیەکانی بەڕێوەبردن و ئەمنی لە کەرتی غەززە بە لیژنەیەکی نیشتمانیی تەکنۆکرات ڕاگەیاند و گووتیشی، هیچی تر لە قۆناغی دوای جەنگدا بەشدار نابێت لە پێکهاتەی دەسەڵاتدا.

بە گویرەی زانیارییەکان گوتەبێژی حەماس و بەرپرسانی دیکەی بزووتنەوەکە ئاماژەیان بەوە کردووە کە هەڵوەشاندنەوەی لیژنەی فریاگوزاری بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە فەلەستینییەکان بووە بۆ ئەوەی هیچ بیانوویەک بە دەست ئیسرائیلەوە نەهێڵن، بۆیە بەرپرسانی حەماس داوا لە وڵاتانی نێوەندگیر و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەکەن، کە گوشار دروست بکات بۆ چوونە ناوەوەی لیژنەکە بۆ غەززە و کردنەوەی دەروازەکان و گەیاندنی هاوکارییەکان، بزووتنەوەی حەماس ئاشکرای دەکات، کە فەرمانبەرانی غەززە سەر بە بزووتنەوەکە نین و کارمەندانی وەزارەتی ناوخۆ لە کارەکانیان بەردەوام دەبن بۆ ڕێگریکردن لە دروستبوونی بۆشایی ئەمنی. 

لە بەرامبەر ئەو هەڵوێستەی حەماس، دەستەی پەخشی ئیسرائیلی لە زاری بەرپرسێکی باڵاوە بڵاویکردەوە، کە دەستلەکارکێشانەوەی ڕواڵەتیی حکوومەتەکەی حەماس تەنها هەنگاوێکی چەواشەکارانەیە و بێمانایە، چونکە حەماس ترسی لەوە هەیە وەک پێشێلکاری ڕێککەوتنەکە بناسێندرێت، بۆیە پەنا بۆ خۆدزینەوە و فێڵکردن دەبات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین