ماکرۆن پابەندی فەرەنسا بە سووریایەکی فرەنەتەوەیی دووپاتدەکاتەوە
نوچە نێت: تایبەت
وەرگێڕانی: ژیوار سلێمان سەلکە
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە ڕاپۆرتێکدا وردەكاریی سەردانەکەی ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا بۆ سووریا بڵاوکردەوە، كە ڕۆژی (2026/7/6) لە فڕۆکەخانەی ئەو وڵاتە دابەزی، کە ئەمە یەکەمین سەردانی سەرۆکی وڵاتێکى یەکێتیی ئەوروپا بوو دوای ڕووخانی رژێمی بەشار ئەسەد بۆ ئەو وڵاتە.
سەردانەکەی ماکرۆن ئاماژەیە بۆ گۆڕانکارییە جیۆپۆلیتییەکانی سووریا لەسەردەمی شەرعدا، کە فەرماندەیەکی پێشووی قاعید بووە، پەیوەندییەکی بەهێزی لەگەڵ زلهێزەکانی ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دروستکردووە کە سەردەمانێک خۆیان لە دەسەڵاتەکەی ئەسەد بە دوور گرتبوو، هەروەها شەرع هەوڵ دەدات وڵاتێک بنیاتبنێتەوە کە (13) ساڵە بەهۆی شەڕی ناوخۆەوە وێران بووە.
ئیمانوێل ماکرۆن لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە(X)دا نووسیویەتی،"من لێرەم بۆ دووپاتکردنەوەی پابەندبوونی فەرەنسا بە گەلی سووریا، بۆ سووریایەکی خاوەن سەروەر، یەکگرتوو لە فرەچەشنییەکەیدا و لە ئاشتی لەگەڵ دراوسێکانیدا. با پێکەوە لاپەڕەیەکی نوێی سەقامگیری و ئاشتی بکەینەوە".
ماکرۆن کە لە فرۆکەخانەی سووریا لە لایەن ئەسعەد ئشەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریاوە پێشوازی لێکرا، وا بڕیارە بەر لە ئەنجامدانی هیچ کۆبوونەوەیەک لە ڕۆژی سێشەمەدا ئێوارە خوانێکی کارکردن لەگەڵ شەرعدا ئەنجام بدات.
بەرپرسێکی باڵای فەرەنسا بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاندووە، "وابڕیارە یەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکانی گەشتەکەى ماکرۆن بریتیی بێت لە ئاوەدانکردنەوەی سووریا، هەروەها بەشێک لە گەورە بازرگانەکانی فەرەنسا یاوەری ماکرۆنن لەو گەشتەیدا، لەوانە بەرێوەبەری جیبەجێکاری کۆمپانیای تۆتاڵ ئینێرجی و گروپی کەشتیوانی کۆنتێنەری فەرەنسی(CGMCMA)."
هەروەها ئەو بەرپرسەی فەرەنسا ئاماژەی بەوەشدا، ماکرۆن جەخت لەسەر پابەندبوونی فەرەنسا بە سووریاییەکی ئازاد و فرە نەتەوەیی دەکاتەوە، کە رێز لە هەموو پێکهاتەکانی بگرێت، هەموو سوورییەکان ببینیت بێ گوێدانە پاشخان و پەیوەندییەکان.
ئەحمەد شەرع سەرۆکی ئێستای سووریا بەڵێنی داوە کە ئەزمونێکی نوێ و گشتگیر بۆ سووریایەکی نوێ بنیاتبنێت، دوای کۆتایی هێنان بە پێنج دەیە لە دەسەڵاتی دیکتاتۆری بنەماڵەی ئەسەد، هەرچەندە بەڵێنەکەی ئەو بە شێوەیەکی کاتی تاقیکراوەتەوە، کاتێک ساڵی ڕابردوو بەهۆی توندوتیژی هێزەکانی لایەنگری حکومەت لە دژی ئەندامانی گروپە ئایینی و کەمینە نەتەوەییەکانی تر کە سەدان کەس کوژران.
سەبارەت بە هاوبەشیکردن لە نێوان فەرەنسا و سووریا ئەو بەرپرسە باڵایەی فەرەنسا ئەوەی خستەڕوو، سووریا لە کاتێکدا دەتوانێت ببێت بە هاوبەشێکی ڕاستەقینەی فەرەنسا، کە فرەەیی بەتەواوی لەبەرچاوبگیرێت.
ساڵی ڕابردوو ئەحمەد شەرع لە سەردانەکەیدا بۆ فەرەنسا چاوی بە ئیمانوێل ماکرۆن کەوت، ئەمەش یەکەم سەردانی شەرع بوو بۆ وڵاتێکی ئەوروپی لە دوای ڕووخانی ئەسەدەوە، ماکرۆن دەنگێک بوو ڕابەرایەتی هەڵوەشاندنەوەی سزاکانی ڕۆژئاوای دەکرد، کە ساڵی ڕابردوو بەشێک لەو سزایانە لادران.
هۆشدارییدان لەهەر دەستێوەردانێکی لوبنان
ئەحمەد شەرع کە لە ساڵی (2016) پەیوەندییەکانی لەگەڵ رێکخراوی تیرۆریستی قاعیدە پچراند، سووریای بەرەو سەردەمێکی نوێ بردووە، گۆڕانکارییەکانیش لە پەیوەندییە نزیکیەکەی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا ڕەنگدەداتەوە، ساڵی ڕابردوو دیمەشق پەیوەندی بە هاوپەیمانی جیهانی دژی دەوڵەتی ئیسلامییەوە کرد بە سەرۆکایەتی ئەمریکا.
بەم دواییانە ترەمپ توانای بەرەنگاربوونەوەی هێزەکانی سووریای بەرزکردەوە بەرامبەر گرووپی حزبوڵڵای لوبنان، کە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێت و شانبەشانی ئەسەد لە ململانێی سوریادا شەڕیان کردووە.
ئەو بەرپرسە باڵایەی فەرەنسا ئاماژەی بەوەشکردووە، ماکرۆن زۆر بە ڕوونی ئەحمەد شەرعی ئاگادار کردۆتەوە، کە لەژێر فشاری هیچ بارودۆخێکدا نابێت سووریا هێز بنێرێتە ناو لوبنان، شەرع ڕەزامەندنی خۆی داوە بە نەکردنی ئەو کارە بێ گوێدان بە هیج داواکارییەک و فشارێک.
دوای ڕووخانی ئەسەد، فەرەنسا ڕۆلێکی نێوەندگیر و کاریگەری گێرا لە نێوان دیمەشق و گروپە کوردییەکانی سوریادا کە بەشێکی زۆری باکووری سووریان کۆنترۆلکردبوو و وەک هاوبەشێکی دژە داعش شەڕیان دەکرد.
هێزە کوردییەکان دەسەڵاتدارانى دیمەشق لە مانگی شوباتدا ڕێککەوتنێکی یەکگرتنیان واژۆکرد کە لەلایەن ئەمریکاوە پاڵپشتی دەکرێت، دوای ئەوەی هێزەکانی حکومەت دەستیان بەسەر بەشێک لە خاکی ژێر دەسەڵاتی کوردەکاندا گرت.
سەردانەکانی سەرکردەکانی قەتەر و ئۆکرانیا
فەرەنسا لە ساڵی (1920) تاوەکو سەربەخۆیی لە ساڵی (1946) لە ژێر ئیدارەی ئیختیاری فەرەنسادا سووریای بەڕێوەدەبرد.
سەرچاوە دیبلۆماسییەکان دەڵێن، گفتوگۆکانی نێوان فەرەنساو سووریا لەسەر لەسەر بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و ئەگەری بەرزکردنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان دەبێت،.
یەکێتی ئەوروپا لە مانگی ئایاری (2025) هەموو سزا ئابوورییەکانی سەر سوریای هەڵگرت و لە هەمان کاتدا ڕێوشوێنەکانی بە ئامانجگرتنی ئەندامانی ئیدارەی پێشووی ئەسەد و سزاکانی سەپێنراو بە پاساوی ئەمنی هێشتەوە، یەکێتی ئەوروپا سزای لەسەر حەوت لایەنی سووریا هەڵگرت کە لە نێویاندا، وەزارەتی ناوخۆ و بەرگری سووریای لە لیستی ڕەش لابرد،.
لە دوای ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد، شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی، میری قەتەر، یەکەم سەرۆکی دەوڵەتی بیانی بوو کە گەشتێکی بۆ سوریا ئەنجامدا لە مانگی یەکەمی ساڵی (2025)، هەروەها ئورسولا ڤۆن دێر لاین سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا لە هەمان مانگدا سەردانی سووریای کرد، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا لە مانگی نیسانی ئەمساڵ لە سەردانێکیدا بۆ سوریا چاوی بە شەرع کەوت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment