توركیا بەرەکى نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌ ئیسرائیل دروست دەکات تورکیە

نوچەنێت:

ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه‌ رەجەب تەیب ئەردۆغای سه‌رۆك كۆماری توركیا، هەڵمەتێکی دیپلۆماسی ده‌ستپێكردووه‌ بۆ په‌یوه‌ندی كردن به‌ سه‌ركرده‌كانی جیهان، له‌ پێناو ڕاگرتنی هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر فەڵەستین.

دوێنێ (24)ی ئایار ماڵپه‌ڕی (ئه‌نادۆڵ)ی توركی باس له‌و هه‌وڵانه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆك كۆماری توركیا ده‌كات، بۆ راگرتنی هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌زه‌. هەروەها دەشڵێت، ده‌ستپێكی هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆك كۆماری توركیا له‌گه‌ڵ نەتەوەیەکگرتووەکان و رێکخراوی هاریکاری ئیسلامییه بوو دروستکردنى ئەو بەرەیە دژى‌ ئیسرائیل.

هەر لەم چوارچێوەیەدا ئەردۆغان یەکەم دیداری لەگەڵ مەحموود عەباس سەرۆکی دەسەڵاتی فەڵەستینی و ئیسماعیل هەنییە سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی حەماس ئەنجامداوه".

له‌ (8) ئایاره‌وه‌ ره‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغان تا ئێستا په‌یوه‌ندی به‌و سه‌ركردە جیهانیانە‌ كردووه‌، ڤلادیمێر پوتین، شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی میری قەتەر، عەبدوڵڵای دووەم، شێخ نەواف ئەلئەحمەد ئەلجابر ئەلساباح میری کوێت، عەبدولمەجید تەبون سەرۆکكۆماری جەزائیر، عیمران خان سەرۆکوەزیرانی پاکستان، ئەشرەف غەنی سەرۆکكۆماری ئەفغانستان، موستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، هەیسەم بن تارق سوڵتانی عومان، لەگەڵ چەندین سەرۆک وڵاێکى دیکە بۆ  تاوتوێكردنی هێرشەکانی ئیسرائیلی بۆ سەر فەڵەستی.

ئەردۆغان داوای لەو سەرکردانە کردووە، بە شێوەیەکی کاریگەر پێكه‌وه‌ هەڵوێست وەربگرن دژ بە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا و کەرتی غەززە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین