ڕەشکردنی جامی ئۆتۆمبێل دەبێتە خۆڕایی عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت:

لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق کار بۆ هەموارکردنەوەی پڕۆژەی یاسای هاتووچۆیان دەکات و تا ئێستاش نزیکەی (٪40)ی کارەکانی تەواو بووە، ئەندامێکی ئەو لیژنەیەش دەڵێت، شۆفێران دەتوانن بەڕێژەیەکی دیاریکراو جامی ئۆتۆمبێلەکانیان ڕەش بکەن.

ڕۆژی شەممە (25/7/2026) لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق، ڕایگەیاند، نزیکەی (٪40)ی کارەکانی پڕۆژەی هەموارکردنەوەی یاسای هاتووچۆیان تەواو کردووە، کە تێیدا گۆڕانکاریی گرنگ بەسەر سزاکانی هاتووچۆ، مۆڵەتی شۆفێری، ساڵنامەی ئۆتۆمبێل (سەنەوی) و پرسی ڕەشکردنی جامی ئۆتۆمبێلەکاندا دێت، بە گوێرەی وتەکانی یاسر ئیسکەندەر ئەندامی لیژنەکە لە دانیشتنەکانی داهاتووی پەرلەماندا کارکردن لەسەر تەواوکردنی بڕگەکانی دیکەی یاساکە بەردەوام دەبێت، چونکە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بۆ هەمان مەبەست میوانداریی فەریق عودەی سەمیر حەسانی، بەڕێوەبەری گشتیی هاتووچۆی عێراقیان کردووە و بڕیاریشە بەمزووانە سەردانێکی مەیدانی بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکە بکەن.

یاسر ئیسکەندەر سەبارەت بە ڕەشکردنی شووشەی ئۆتۆمبێلیش گووتی، لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتیی هاتووچۆدا گەیشتوونەتە لێکتێگەیشتنێکی سەرەتایی، بۆ ئەوەی هاووڵاتییان بتوانن بێبەرامبەر تا ڕێژەی (٪30) جامی ئۆتۆمبێلەکانیان ڕەش بکەن، بەڵام هەر ڕێژەیەک لەوە زیاتر بێت، پێویستە ڕسوماتی دارایی بۆ بدرێت.

ئەم هەنگاوەی پەرلەمان و حکومەتی عێراق لە کاتێکدایە کە ئەو کێشانەی لە کاتی جێبەجێکردنی یاسا کۆنەکەدا دروستببوون ئێستا هەوڵ بۆ چارەسەرکردنیان دەدرێت، بەتایبەتی کێشەی کەمکردنەوەی بارگرانیی سزاکانی هاتووچۆ لەسەر شانی هاووڵاتییان و ئاسانکاری بۆ مامەڵەی پێدان و نوێکردنەوەی مۆڵەت و ساڵنامە، لەگەڵ ڕێکخستنەوەی پرسی ڕەشکردنی جام کە پێشتر داواکارییەکی زۆری خەڵکی لەسەر بوو بۆ پێداچوونەوە بە مەرجەکانیدا. بڕیاریشە دوای ڕێککەوتنی کۆتایی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆ، هەموارەکە بخرێتە دەنگدانەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین