عێراق لێکۆڵینەوە لە هێرشکردنە سەر سعوودیە دەکات
نوچەنێت
دواى ئەوەى وەزارەتى بەرگرى سعوودیە رایگەیاند، لەناو خاکى عێراق بە درۆن هێرشکراوەتە سەر وڵاتەکەمان، ئەمڕۆ دووشەممە (2026/7/27) عەلى زەیدى، سەرۆک وەزیرانى عێراق داواى لەلایەنە ئەمنییەکان کردووە، دەست بە لێکۆڵینەوە بکەن.
نووسینگەى عەلى زەیدى دەشڵێت، حکومەتى عێراق جەخت لەسەر پابەندییە دەستوورییەکان و پرەنسیپى مامەڵەى باش لەگەڵ دراوسێکانى دەکاتەوە.
لە بەشێکى راگەیێندراوەکە هاتووە، رێگە بەوە نادەین خاکى عێراق بکرێت بە رێڕەو، یاخود بەکاربێت بۆ بە ئامانجگرتنى وڵاتانى دۆست، لەئەگەرى گەیشتن بە ئەنجامەکان رێکارى یاسایى بەرانبەر بە بکەرانى ئەو کارە دەگرینەبەر.
نووسینگەى سەرۆک وەزیرانى عێراق ئاماژە بەوەش دەکات، کە پەیوەندیان لەگەڵ سعوودیە پەیوەندى برایەتى قووڵ و چەسپاوە، لەسەر بنەماى رێزى دوولایەنە و بەرژەوەندى هاوبەش بنیادراوە.
هەروەک دەشڵێت، رێگە نادەین هیچ هەوڵێک زیان بەو پەیوەندییە بگەینێت، بەردەوام کاردەکەین بۆ پارێزگاریى لە ئاسایشى و بەهێزکردنى سەروەریی عێراق و پارێزگاریى لە ئاسایش و سەقامگیریى وڵاتانى عەرەبى هەرێمى دەکەین.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment