سووریا و ئیسرائیل ڕێککەوتنێکی نوێی ئەمنی واژۆ دەکەن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت:

سەرۆکی سووریا ڕایگەیاند، لەگەڵ حکومەتی ئیسرائیل خەریکی کارێکی نوێین بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی ئەمنی، ئیدارەی تەلئەبیب لە هەندێک ناوچەی خاکی سووریا خواستی جیاوازی هەیە."

ڕۆژی سێشەممە (2026/7/28) ماڵپەڕی (HABAR 7) بڵاوی کردەوە، ئەحمەد شەرع سەرۆکی سووریا لە چاوپێکەتنێکی تایبەتدا لەگەڵ کەناڵی جەزیرە لە قەتەر سەبارەت بە دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و گۆرانکارییەکانی نێو خاکی سووریا و هەڵگرتنی سزاکانی سەر وڵاتەکەیان ڕایگەیاند، لە پرۆسەی هەڵگرتنی سزاکانی سەر سووریا لەلایەن دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا و سعوودیە هەوڵێکی باشیان هەبووە لە لابردنی سزاکان. 

سەبارەت بە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل شەرع گووتی، لە ئێستادا خەریکی کارین بۆ ڕێککەوتنێکی ئەمنی لەگەڵ ئیسرائیل، ئیسرائیل لە ناوچەکە داواکاری جۆراوجۆری هەیە، بەتایبەت لە سووریا و هەوڵی ئەوەش دەدات بۆ ئەم مەبەستە چەند وڵاتێکی دیکە و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش بۆ دامەزراندنی سیاسەتێکی هاوسەنگ لە سووریا بەشدار بن."

سەرۆکی سووریا باسی لەوەش کرد کە دەستدرێژییەکانی ئیدارەی تەلئەبیب کاریگەری نەرێنی دروستکردووە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنمان لەگەڵ ئیسرائیل و خۆشیان بەدوور گرتووە لە ململانێکانیان و وەڵامدانەوەی هەر هێرشێک، هەروەها گووتیشی هەوڵێکی دیبلۆماسیش هەیە بەڕێگەی ئاشتی بۆ گەیشتن بەڕێککەوتن و کۆتایهێنانی گرژییەکانیان.

لەدرێژەی قسەکانیدا شەرع جەختی لەوەش کردەوە کە دەبێت هەریەک لە خواستەکانی ئیسرائیل و ئێران سنوورێک بۆ خۆیان دابنێن، نابێت سووریا ناچار بکەن یەکێک لەو لایەنە هەڵبژێرێت و دەبێت سیاسەتێکی دیاریکراوی خۆیان هەبیت لە ناوچەکە.

      

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین