ئەمەریكا و ئێران لەسەر شێوازی كردنەوەی گەرووی هورمز نزیكن لە ڕێككەوتن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت:

سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، گفتوگۆکان لەنێوان واشنتۆن و تاران بەرەو  قۆناغێکی نوێ دەڕوات، هەروەها ئەمریکا و ئێران و عومان نزیکن لە ڕێککەوتنێک سەبارەت بە کردنەوەی گەرووی هورمز لە ئایندەیەکی زۆر نزیکدا. هاوكات هۆشداری بە ئێران بەدەدات لە ئەگەری پابەندنەبوون بە بەندەكانی ڕێككەوتنێكی نوێ.

ڕۆژی پێنجشەممە (2026/8/5) ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، گفتوگۆکانی نێوان شاندی دانوستاندکاری ئەمریکا و ئێران دوێنێ زۆر بە باشی بەرێوەچووە، بۆیە چاوەرێ دەکرێت کۆتایی بە ململانێکانی هەردوو وڵات بێت. سەبارەت بە پرۆەی گفتوگۆكان بە کەناڵی فۆکس نیوزی ڕاگەیاند، دوێنێ شاندی هەردوولا بۆ ماوەیەکی زۆر لە گفتوگۆدا بوونە و چاوەڕێ دەکرێت  بە زووترین کات گەرووی هورمز بکرێتەوە. 

سەرۆكی ئەمەریكا هەروەها جەختی لەوە کردەوە ئەگەر ئێران ئەمجارە پاشەکشە لە ڕێککەوتن بکات یاخود بەندەكانی ڕێككەوتنەكە پێشێڵ بكات، زۆر بە توندی ئازاریان پێدەگات و بۆردوومان دەكرێن.

ماڵپەری ئەمریکی ئەکسیۆس، بە پشت بەستن بە دوو سەرچاوەی ئاگادار لە گفتوگۆکان ڕایگەیاند، ئەمریکا و ئێران لە رێککەوتنی کۆتایی نزیکن، کار دەکەن بۆ دووبارە کردنەوەی گەرووی هورمز بە بەڕێککەوتن لەگەڵ عومان، چونکە عومان کۆنترۆڵی بەشێکی ئەم ڕێرەوە ئاوییەی لە ژێر دەسەڵاتدایە.

لە بەرامبەردا میدیای فەرمی ئێرانی ڕایگەیاند، ئێران لەگەڵ عوماندا رێککەوتنی هەیە لەسەر گەرووی هورمز، بەو پێیەی یەک لەسەر پێنجی نەوت و گازی جیهانی پێدا تێدەپەرێت.

ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، دانوستانەکان لەگەڵ عومان سەبارەت بە ترانزێت لە گەرووەکەدا ئەرێنی و بەردەوامن، هەروەها سەرنجیان لەسەر دامەزراندنی هێڵی سەلامەتی کەشتیوانییە. هەروەك دەشڵێت، ئەو ڕێگایەی کە دانوستانی لەسەر دەکرێت، ئامانجی دەستەبەرکردنی مافی سەروەریی و ئاسایشی نەتەوەیی هەردوو وڵاتی ئێران و عومان بووە.

ئێران لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگەوە کۆنترۆڵی گەرووی هورمزی کردووە، هاوكات لەگەڵ دەستپێکردنی گفتوگۆکانیش، تاران داوای کۆنترۆڵکردنی ئەم ڕێڕەوە ئاوییە دەکات، بەڵام ⁠تاران هەفتەی ڕابردوو پێشنیارێکی عومانی ڕەتکردەوە، کە ڕێگەی بە چاودێریی هاوبەش و کۆکردنەوەی پارەی خۆبەخشانە لە کەشتییەکان دەدا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین