تورکیا و پاکستان و سعوودیە ڕێککەوتنی هاوبەشی بەرگریی واژۆ دەکەن تورکیە

نوچە نێت:

بە سەردانێکی فەرمی سەرۆک کۆماری تورکیا دەچیتە سعوودیە بەمەبەستی واژۆکردن لەسەر ڕێککەوتنی هاوبەشی بەرگریی لەنێوان سعوودیە و تورکیا و پاکستان کە ماوەیەکی زۆرە لە نێوان هەرسێ وڵات گفتوگۆی لەسەر دەکەن.

ئەمڕۆ هەینی (2026/8/7) ماڵپەڕی (Habar 7) بڵاوی کردەوە، سعوودیە و تورکیا و پاکستان ڕێککەوتنی هاوبەشی بەرگریی واژۆ دەکەن، ئەمڕۆ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بەسەردانێکی یەک ڕۆژە گەیشتە سعودییە و ڕێککەتنەکە لە ڕێورەسمێکی تایبەتدا بە ئامادەبوونی هەر سێ سەرۆکی وڵات واژۆ دەکرێت.

بەگوێرە سەرچاوەیەکی باوەرپێکراوی تورکیا، ڕێککەوتنەکە لە نێوان سعوودیە و پاکستان و تورکیا واژۆ دەکرێت، دوای ئەم پێشهاتە نوێیانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و سەرهەڵدانی ململانێکان لە ناوچەکە ئەم سێ وڵاتە وەک خاوەندارییەتیی ناوچەکە بەرامبەر بە هەڕەشەکانی سەربازیی و ئاستەنگە ئەمنییەکان لەچوارچێوەی پاراستنی هاوبەش لە ڕووی بەرگریی لەیەکتری ئەم ڕێککەتنە دەکەن بۆ بەدەستهێنانی ئاسایشی وڵاتەکانیان.

جێگەی ئاماژە پێدانە، ساڵی ڕابردوو بەرامبەر هەر هێرشێکدا سعوودیە و پاکستان ئەم ڕێكکەوتنە هاوبەشەی بەرگرییان واژۆ کرد لەچوارچێوەی هەر هێرشێک بکرێتە سەر کامەیان بەواتای هێرشکردنە سەر هەردوو وڵات هەژمار دەکرێت و دەتوانن بەرگریی لەیەکتری بکەن بەرامبەر بە هەر هەڕەشەیەک.

ڕێککەوتنی ساڵی رابردووش لەنێوان ئەو دوو وڵاتە لەدوای ئەوە هات، ئیسرائیل بەبیانووی هێرشکردنەسەر رێکخراوی حەماس هێرشیکردە سەر قەتەر، ڕێککەوتنەکەی هەر دوو وڵاتی موسڵمان بە هەڕەشەیەک بۆ سەر ئیسرائیل لێکدرایەوە، هاوکات لەئێستادا ئەنقەرەش، ئیسرائیل وەک هەڕەشە بۆ سەر وڵاتەکەی دەبینێت و لە ساڵی ڕابردووەوە هەوڵدەدات ببێتە هاوبەشێک لەو ڕێککەوتنە.

هاوكات بڕیارە ئەمڕۆ ڕەجەب محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە، تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و شەهباز شەریف، سەرۆک وەزیرانی پاکستان رێککەوتننامەیەکی بەرگریی هاوبەش واژۆ بکەن.

ئاژانسی " فرانس پرێس" لە زاری دوو سەرچاوەی نزیک لە سوپا و حکومەتەوە بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ لە شاری جدە رێککەوتنی هاوبەشی بەرگری نێوان هەر سێ وڵات واژۆ دەکرێت، ماوەیەکی زۆرە ئەو پرسە گفتوگۆدایە، بەڵام پێشهاتەکانی ئەم دواییەی ناوچەکە پرۆسەکەی خێراتر کردووە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین