وادەی كشانەوەی تەواوی هێزەكانی هاوپەیمانان لە عێراق دیاریكرا
نوچە نێت:
ئەمڕۆ پێنجشەممە (13/8/2026) ئاژانسی (ئەسۆشیەیتد پرێس) ڕایگەیاند، هێزەکانی ئەمەریکا ساڵی ڕابردوو زۆربەی بنکەکانیان لە عێراق چۆڵ کرد و هێزەکانیان گوازرانەوە بۆ هەرێمی کوردستان، لە (30)ی ئەیلوولیش تەواوی هێزەکان عێراق جێدەهێڵن. وەک ئاشکرایە لە ڕابردوو ئەمەریکا و عێراق و هێزەکانی هاوپەیمانان سەرکەوتنێکی بەرچاویان دژی داعش تۆمار کردووە، دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکاش لە ناوچەکە، پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر بەردەوام دەبن، چونکە نزیکەی سێ هەفتەیە کشاندنەوەی هێزەکانی ئەمەریکا و چەک و کەرەستەی سەربازیی ئەو وڵاتە لە هەولێر دەستیپێکردووە.
هاوکات شەوی ڕابردوو عەلی فالح زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و براد کوپەر، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمەریکا، لە بەغدا سەبارەت بە کشانەوەی هێزەکانی سێنتکۆم کۆبوونەوە و بەیەکەوە لەسەر ڕێککەوتنی تەواو و کۆتایی بۆ کۆتاییهاتنی ئەرکی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی کردەوە، بە پێی ئەو ڕێککەوتنەی کە لە کاتی سەردانەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ واشنتن لە ناوەڕاستی تەممووزی ڕابردوودا ئەنجامدرا، بۆیە عەلی زەیدی ئاماژەی بەوە دا، کە یەکەم ڕۆژی مانگی تشرینی یەکەمی داهاتوو، دەبێتە رۆژێکی نوێ لە مێژووی دەوڵەتی عێراقدا، چونکە عێراق لە هەر بوونێکی سەربازیی بیانی خاڵی دەبێت و سەروەریی نیشتمانیی خۆی بەسەر تەواوی خاکەکەیدا بە دەست دەهێنێتەوە، هەروەها بەردەوام دەبێت لەسەر بونیادنانی توانای ئەمنی و سەربازیی خۆی، بە جۆرێک کە بتوانێت ئاسایش و سەقامگیریی خۆی بپارێزێت.
سەرۆکوەزیرانی عێراق دوای کۆبوونەوەکەی لەگەڵ فەرماندەی باڵای سێنتکۆم، ئەوەشی خستەڕوو، کە دەبێت هەموولایەک پابەندی دەستوور و هەموو ئەو بنەما نەگۆڕانەی کە دەوڵەتی لەسەر بونیاد نراوە ببن، کە ئەمەش بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکان و ئاڕاستەکردنی تواناکانی رۆڵەکانی گەل بەرەو بونیادنان، ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان گرنگە.، بۆیە عێراقی ئەمڕۆ پێویستی بە هەوڵی سەرجەم ڕۆڵەکانی هەیە بۆ بونیادنانی ئابوورییەکی بەهێز، دەوڵەتێکی سەقامگیر و داهاتوویەکی باشتر بۆ نەوەکانی داهاتوو. عەلی زەیدی جەختیشی کردەوە، کە کۆنترۆڵکردنی چەک لەلایەن دەوڵەتەوە بە پێی یاسا، هەمووان دەپارێزێت، دەسەڵاتی دەوڵەت و سەروەرییەکەی بەهێز دەکات، ئاسایش و سەقامگیری مسۆگەر دەکات و مەرجێکی بنەڕەتیشە بۆ گواستنەوەی عێراق بەرەو قۆناغێکی نوێ لە گەشەپێدان و گەشەکردن.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment