گوتەبێژی کۆشکی سپی دەست لە کار دەکێشێتەوە
نوچەنێت
ڕۆژی چوارشەممە (2026/08/12) دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە پەیامێکدا لە پلاتفۆڕمی "تروس سۆشیاڵ" ڕایگەیاند، کە کارۆلین لیڤێت، گوتەبێژی کۆشکی سپی، لە کۆتایی ئەم مانگەدا دەست لە کار دەکێشێتەوە.
ترەمپ لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوە کرد، کە بڕیاری دەستلەکارکێشانەوەی لیڤێت بۆ مەبەستی، "بەسەربردنی کاتی زیاترە لەگەڵ منداڵە بچووکەکانی و خێزانەکەی". هەروەها سەرۆکی ئەمریکا ستایشی کارەکانی لیڤێتی کرد و ڕایگەیاند کە ناوبراو لەمەودوا وەک یەکێک لە ڕاوێژکارە دەرەکییە باڵاکانی سەرۆک و دەنگێکی کاریگەر لە ناو پارتی کۆماریدا دەمێنێتەوە.
لە بەرامبەردا کارۆلین لیڤێت لە پەیامێکدا دوای ڕاگەیاندنی بڕیارەکە گوتی، سوپاسی سەرۆک دەکەم بۆ ئەو متمانە و ئیمتیازەی پێ بەخشیم تاوەکو لەسەر سەکۆی کۆشکی سپی بە ناوی ئەوەوە قسە بکەم. هەروەها دەشڵیت، چێژم لەوە بینی کە میدیا لیبرالەکانم ڕووبەڕووی لێپرسینەوە کردەوە و دڵنیاییم دا کە گەلی ئەمریکا ڕاستییەکان دەربارەی سەرکەوتنەکانی سەرۆک ترەمپ ببیستن.
هاوکات ئەم پاشەکشەیەی گوتەبێژی کۆشکی سپی لە کاتێکدایە کە ئیدارەی ترەمپ خەریکی ئامادەکارییە بۆ هەڵبژاردنەکانی نۆرەیی، (Midterm Elections)، تێیدا ترەمپ جەختی کردەوە کە لیڤێت ڕۆڵێکی سەرەکی دەبێت لەو هەڵمەتەی کە ئامانجیان تێیدا مێژوو بگۆڕن و سەرکەوتنێکی یەکلاکەرەوە بەدەست بهێنن.
جێگەی ئاماژەپێدانە، لیڤێتی تەمەن (28) ساڵ، کە گەنجترین گوتەبێژە لە مێژووی سەرۆکایەتیی ئەمریکادا، لە دەسپێکی خولی دووەمی سەرۆکایەتیی ترەمپەوە لەم پۆستەدا بووە؛ بە یەکێک لە داکۆکیکارە هەرە دڵسۆزەکانی ترەمپ دادەنرێت، بەوە دەناسرا کە لە کۆنفرانسە ڕۆژنامەڤانییەکاندا زۆر بە زمانێكی پاراو و شێوازێکی هێرشبەرانە وەڵامی ڕۆژنامەنووسانی دەدایەوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment