وەزارەتی دارایی عێراق: داهاتی نانەوتی ڕەوانەکراوی هەرێمی کوردستان زیادیكردووە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت:

وەزارەتی دارایی عێراق ڕاپۆرتی شەش مانگی داهات و خەرجییەکانی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەداوە، داهاتی نەوتی عێراق بە بەروارد بە ساڵی پار بە ڕێژەیەکی بەرچاو دابەزیوە، هەروەها دەشڵێت، داهاتی نانەوتی هەناردەکراوی هەرێمی کوردستان بۆ حکومەتی عێراق بە بەروارد بە ساڵی پار زۆر زیادیکردووە.

ڕۆژی سێشەممە (2026/8/18) وەزارەتی دارایی عێراق ڕاپۆرتی شەش مانگی ساڵی (2026)ی بڵاوکردەوە، تێیدا هاتووە، مووچەی فەرمانبەران زۆرترین ڕێژەی خەرجییەکانی عێراق پێک دەهێنێت کە بڕی (30.76) تریلیۆن دینار بۆ مووچەی فەرمانبەرانی عێراق و هەرێم دابینکراوە، خەرجی چاودێریی کۆمەڵایەتی و خانەنشینی (13.85) تریلیۆن دینار و کۆی هاوکاری و پاداشتەکان(4.15) تریلیۆن دینار بوو، کۆی گشتی خەرجی مووچە (48.76) تریلیۆن دینار بووە کە دەکاتە ڕێژەی (85%) کۆی گشتی خەرجییەکانی دەوڵەت.

سەبارەت بە داهاتی نەوتی و نانەوتی وەزارەتی دارایی ئەوەی ڕوونکردۆتەوە، لە ماوەی شەش مانگدا، کۆی گشتی داهاتە گشتییەکان بڕی ( 35.94) تریلیۆن دیناربووە، کە بڕی (28.5) داهاتی نەوتی بووە، هەروەها بڕی (7.4) داهاتی نانەوتی بووە، بەو پێیە بێت داهاتی نەوتی بە ڕێژەی (80%) دابەزیووە، داهاتی نانەوتیش بە رێژەی (20%) زیادیکردووە.

ئەمەش بە بەروارد بە شەش مانگی یەکەمی ساڵی (2025) داهاتی گشتیی عێراق بەهۆی دابەزینی داهاتی نەوتەوە بەڕێژەیەکی بەرچاو کەمیکردووە، کۆی داهاتی غشتی عێراق بۆ نیوەی یەکەمی ساڵی پار ىڕی (62) تریلیۆن دینار بووە، بڕی (57) تریلیۆن دینار داهاتی نەوتی بووە، هەروەها بڕی (4.9) تریلیۆن دینار داهاتی نانەوتی بووە.

لەبارەی کۆی خەرجییەکانی هەرێمی کوردستان وەزارەتی دارای ئاشکرای کرد، کۆی خەرجییەکان بۆ نیوەی یەکەمی (2026) بۆ هەرێمی کوردستان بە تەواوی بەکارخستن بووە، بڕەکەی گەیشتۆتە (6.28) تریلیۆن دینار، ئەمەش بە بەرواورد بە نیوەی یەکەمی ساڵی ڕابردوو زیادیکردووە کە بڕەکەی (5.16) تریلیۆن دینار بوو.

لەهەمان کاتدا داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان لە ناو داهاتە کۆکراوەکانی حکومەتی عێراقدا بە بەبەروارد بە ساڵی پار زۆر زیاتر بووە، بۆ نیوەی یەکەمی ئەمساڵ بڕی (383) ملیار دیناربووە، لە کاتێکدا نیوەی یەکەمی پار ساڵ بڕی (319) ملیار دیناربووە.  

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین