کۆریای باشوور، ئوتومبێلی زیاتر هەناردە دەکات ئابووری جیهان

نوچەنێت

وەزارەتی بازرگانی  و پیشەسازی کۆریای باشوور، زیادبوونی ئاستی هەناردەکردنی ئوتومبێلی وڵاتەکەی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بە هۆی بوژانەوەی خواستی جیهانی، ئاستی هەناردەکردنی ئوتومبێلی کۆری بەراورد بە مانگی رابردوو، بەرێژەی ٪53 هەڵکشاوە. هاوکات دووپاتیکردەوە،  تەنیا لە مانگی نیسانی رابروو، ئاستی هەناردەکردنی ئوتومبێلی کۆریای باشوور زیاتر لە 188 هەزار و 293 ئوتومبێل بووە.

لە ماوەی 4 مانگی سەرەتای ساڵی 2021، رێژەی هەناردەکردنی ئوتومبێلی کۆریایی باشوور زیاتر لە 734 هەزار و 448 ئوتومبێل بووە، ئەمەش بە واتایی بەرزبوونەوەی ئاستی هەناردەکردنی دێت بە رێژەی ٪22.7 بەراورد لە هەمان ماوە لە ساڵی ڕابردوودا.

هەریەکە لە کۆمپانیاییەکانی هیوندای وکیا، یەکێکن لەو دوو کۆمپانیاییە جیهانیانەی وڵاتی کۆریای باشوور کە خواستێکی فراوانی جیهانیان لەسەرە. لە سەرەتاییەکانی ساڵی 2021 ئاستی هەناردەکردنی ئوتومبێلی هیوندای بەرێژەی ٪40.3 بەرزبۆتەوە، لە بەارمبەردا، ئاستی هەناردەکردنی ئوتومبێلی کیا، زیدەتر لە ٪89.8 بەرزبوونەوەی بە خۆیەوە بینییوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین