هاوکارییە داراییەکانیانی هاوپەیمانان بۆ هێزەكانی پێشمەرگە ڕاگیرا کوردستانی

نوچە نێت:

ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیێنێت، هاوکارییە داراییەكانی هاوپەیمانان بۆ هێزەكانی پێشمەرگە ڕاگیراون، هاوپەیمانان لە بەرامبەردا، داوایان لە حکومەتی عێراق کردووە مووچەی پێشمەرگە هاوتا بکرێت لەگەڵ هێزە عێراقییەکان.

ڕۆژی شەممە (2026/09/26) فەریق روکن بەختیار محەممەد سدیق، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە، لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراق ڕایگەیاند، بەگوێرەی ئەو ڕێککەوتنەی پێشتر لە نێوان هەردوولا واژۆ کرابوو، ماوەی دیاریکراو بۆ پێشکەشکردنی هاوکارییە دارییەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ بەهێزکردنی پێشمەرگە کۆتایی هاتووە و هاوکارییەکانی هەردوو مانگی ئاب و ئەیلوولی (2026) دوایین گوژمە بووە بەپێی ڕێککەوتنەکە.

هەروەها ئاماژە بەوەش دەکات کە، یاداشتی لێکتێگەیشتنی نێوانیان بۆ ماوەی چوار ساڵ بووە و لە (21)ـی ئەیلوولی (2022) تاوەکو (21)ـی (2026) کاری پێکراوە و هاوکارییە داراییەکان لەلایەن هاوپەیمانانەوە بە یەکجاری کۆتایی هاتووە.

فەریق روکن بەختیار محەممەد سدیق، جەختیشی لەوە کردوە کە، پێشتر وەزارەتەکەیان ڕایگەیاندبوو کە هاوکارییە داراییەکانی مانگەکانی ئاب و ئەیلوول لە ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو (24)ـی ئەیلوول دابەشکراوە، بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییەش دەڵێت، داوامان لە حکومەتی فیدراڵی کردووە کە ئەم بڕە پارەیە قەرەبوو بکاتەوە، ئەویش لە ڕێگەی هاوتاکردنی مووچەی پێشمەرگە وەک هێزە عێراقییەکان.

جێگەی ئاماژەپێدانە، ڕۆژی دووشەممە (21)ـی ئەیلوولی (2026) لە مەراسیمێکی تایبەتدا، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پڕۆسەی یەکترگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستانی ڕاگەیاند، دووپاتیشی لەوە کردەوە و گوتی، "دەبێت پێشمەرگە هێزێکی نیشتمانیی دوور لە دەستتێوەردان و ناکۆکيی حزبی بێت".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین