سەرۆکى رەوتى حیکمە: عێراق پەیوەندى لەگەڵ وڵاتانى دراوسێ ئاسایی دەکاتەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

سەرۆکى رەوتى حکیمە رایگەیاند، عێراق بڕواى بە پەیوەندى لەگەڵ هەموو لایەک هەیە، ناچێتە ناو هیچ بەرەیەکى هەرێمى سووریشە لەسەر ئاساییکردنەوەى پەیوەندییەکانى لەگەڵ وڵاتانى دراوسێ، کە لە ئەنجامى رووداوەکانى ئەم دواییە درووست بووە.

رۆژى سێشەممە (2026/9/29) ماڵپەڕى (واع) بڵاوى کردەوە، عەمار حەکیم سەرۆکى رەوتى حکیمە رایگەیاند، جەنگ دژى ئێران لێکەوتەى گەورەى هەیە، ئێمە دژ بە سزاکان لەگەڵ گەلى ئێران هاوسۆزین، سوورین لەسەر پاراستنى گەلى عێراقمان لەو جەنگە، چونکە گەلى عێراق لە رابردوو ئازارى زۆرى بە دەست سزاکان چەشتووە.

لە بەشێکى دیکەى قسەکانى ئاماژەى بەوە دەکات، کە عێراق تاکە وڵاتە جیاوازییەکى تایبەت بۆ گەشتى فڕۆکەخانەى نەجەف لەگەڵ ئێران کراوە، لێتێگەیشتنى عێراق لەگەڵ ئەمەریکا توانى ئاسانکارى بۆ زیارەتکارانى نەجەف بەدەست بهێنێت.

لە بەشێکى دیکەى قسەکانى دەڵێت، سوپاسى حکومەتى عێراق دەکەین کە هاوکارە بۆ چارەسەرکردنى قەدەغەى ئاسمانى و پەیوەندى تایبەتى نێوان عێراق و ئیران.

سەرۆکى رەوتى حکیمە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، کە هەڵسوکەوتى هەندێک لایەنى ناوخۆیى وایکردووە کە عێراق ببێتە مایەى تۆمەتبارکردن.

حەکیم ئاماژە بەوەش دەکات، گرتنەبەرى هەندێک بڕیار بە ئامانجى پارێزگارى لە گەلى عێراق لە هەندێک سزا، ئەوەش دژایەتى هیچ کەسێک نییە، ئەو پەیامانەى ئەمەریکا بۆ عێراق زۆر روون بوو، لەگەرى پایەندەنەبوونى قەبارەى لێکەوتەکانى پابەندنەبوونى ئاسمانى زۆر گەورە دەبوو، ئێمە بە هاوسەنگى لەنێوان خواستى پارێزگارى لە وڵات و رەچاوکردنى هەستى جەماوەر مامەڵە دەکەین.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین