نوێنەرانى حکومەتى سووریا و حزبوڵڵا لە تورکیا کۆدەبنەوە عێراق ناوچەکە و جیهان
بە نێوەندگیرى تورکیا بەرپرسانى هەواڵگریى و وەزارەتى دەرەوەى سووریا لەگەڵ نوێنەرانى حزبوڵڵا کۆبوونەوە، بەگوتەى سەرچاوەکان نەگەیشتوونەتە رێککەوتنى کۆتایی.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (2026/10/1) ماڵپەڕى (قودسى عەرەبى) بڵاوى کردەوە، بۆ هێورکردنەوەى ئاڵۆزییەکانى نێوانیان بەرپرسانى حکومەتى سووریا و حزبوڵڵا لە ئەنقەرە کۆبوونەوە، بەگوتەى ئەو سەرچاوانە پێشتر بەرپرسانى هەردوولا لە مانگى رابردوو کۆبوونەوە، پەیوەندییەکان بەرلە دوو مانگ لە رێگەى تورکیاوە دەستى پێکردووە.

لەو کۆبوونەوە نوێنەرانى حزبوڵڵا و بەرپرسانى هەواڵگریى و وەزارەتى دەرەوەى سووریا بەشداربوونە، کۆبوونەوە لەسەرداواى دەزگا ئەمنى و هەوڵگارییەکانى تورکیا بووە، بە ئامانجى هێورکردنەوەى پەیوەندییەکانیان.

سەبارەت بە ناوەڕۆکى کۆبوونەوەکە، سەرچاوەکان دەڵێن، کۆبوونەوە لەسەر ئەو خاڵانە بووە، کە سەرچاوەى ئاڵۆزى لەنێوان هەردوولایە، کۆبوونەکەش ئەرێنى بووە و هەردوولا رێککەوتن، کە هیچ دوژمنایەتییەکان لەنێوان نەبێت.

حکومەتى سووریا جەختى لەسەر ئەوە کردۆتەوە، کە دەستوەردانى سەربازیى لە لوبنان ناکات بۆ داماڵینى چەکى ئەو گرووپە.

لە بەرانبەردا بەرپرسانى سووریا دوایان لە حزبووڵڵا کردووە، هاوکاربن بۆ رێگرى لەو هەوڵانەى کە دەیانەوێت سنوور ببەزێن شانەنووستووەکانى باشوورى سووریا هەڵوەشێننەوە، بەڵام نوێنەرانى حزبوڵڵا هیچ وەڵامێکى راستەوخۆى داواى راگرتنى بردنى چەک و هەوڵوەشاندنەوەى شانەنووستووەکانیان نەبووە، بەڵام بەڵێنیان داوە دەست لە کاروباریى ناوخۆى سووریا وەرنادەن.

سەبارەت بە رێککەوتنیش سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن، هەردوولا نەگەیشتوونە رێککەوتنى کۆتایی.

پێشتر گرووپە چەکدارەکانى حزبوڵڵا لە دژى هەیئەى تەحریر کە ئێستا دەسەڵاتیان لە سووریا بەدەست، پاڵپشتى حکومەتى سووریایان بەسەرۆکایەتى بەشار ئەسەد دەکرد.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین