زیاتر لە شەش وڵات دەیانەوێت بەشداریی ڕێککەوتنی مەککە بکەن
نوچە نێت:
ڕۆژی شەممە (2026/10/3) ماڵپەڕی (تەرەتە) بڵاوی کردەوە، ڕێککەوتنی مەککە لەسەر بنەمای بەهێزکردنی هاوکاری سەربازیی و هێرشکردنە سەر هەریەکێکیان بەواتای ئەوە دێت هێرشکراوەتە سەر هەرسێ وڵاتی نێو ڕێککەتننامەکە. بەگوێرەی ئاژانسی ڕۆیتەرز هەفتەی داهاتوو لیژنەی سیاسی و بەرگریی ستراتیژیی کە بەپێی ڕێککەوتنی مەککە لە ڕیازی پایتەختی سعوودیە کۆدەبنەوە سەبارەت هێرشەکانی حووسیەکان بۆ سەر سعوودیە.
سەبارەت بە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەیان محەممەد ئیسحاق دار وەزیری دەرەوەی پاکستان ئاشکرای دەکات کە، گفتوگۆکان لەبڕی دەستوەردانی سەربازیی گفتوگۆی سیاسی دەبێت، هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد کە نزیکەی شەش وڵات زیاتر بەفەرمی داوایان کردووە بەشداری ڕێککەتنەکە بکەن، بەڵام تاوەکو ساڵێکی دیکە ناتوانرێت هیچ وڵاتێک بەشداری ڕێککەوتننامەی مەککە بکات تاوەکو ڕێککەتنەکە بەتەواوی دەچێتە بواری جێبەجێکردن.
جێگەی باسە، لە (7) ئابی (2026)، دوای هەڵکشانی گرژی زیاتر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەمەبەستی بەهێزکردنی هاوکاری هاوبەشی بەرگریی و کارکردن بەیەکەوە ڕێککەوتننامەی بەرگریی مەککە لەنێوان هەریەک لە سعودیە، تورکیا و پاکستان واژۆکرا، لە ئێستادا چەندین وڵات ئامادەییان پیشانداوە بەشداری ئەو ڕێککەتنە بکەن.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment