کۆمەڵەی وڵاتانی (G7) هەوڵی دابەزاندنی نرخی گازوایل دەدەن
نوچە نێت:
وەرگێرانی: ژیوار سلێمان سەلکە
لە دوای فشارەکانی دۆنالد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، کۆمەڵەی وڵاتانی (G7) ڕەزامەندییان دا بە خستە بازاڕی (100) ملیۆن بەرمیل گازوایل و نەوتی خاو لە بڕی یەدەگکراوی فریاگوزراییەوە، ئەمە لە کاتێکدایە ئەمریکا سەرۆکایەتی هەڵمەتێکی فشار خستە سەر یەکێتی ئەوروپای کرد بۆ دەرکردنی گازوایلە کۆگاکراوەکان، هەروەها ئیدارەی ترەمپ هۆشدارییدا کە جێبەجێنەکردنی هەنگاوەکە دەتوانێت ببێتە هۆی قەدەغەکردنی هەناردەکردنی گازوایل لەلایەن ئەمریکاوە بۆ ئەوروپا، کە ئەمەش هۆکارێک دەبێت بۆ کەمبوونەوەی دابنیکردنی گازوایل بۆ ئەوروپا و هاوکات نرخەکەشی بەرز دەبیتەوە، شایەنی باسە ترەمپ هەوڵ دەدات پێش هەڵبژاردنەکانی ناوەڕاستی مانگی نۆڤەمبەر نرخی سووتەمەنی دابەزێنیت.
دۆناڵد ترەمپ بە رلەوەی بەرەو ویلایەتی ئەلباما بەڕێبکەوێت لە کۆشکی سپی بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، ئەمریکا بڕیاری قەدەغەکردنی هەناردەکردنی گاز بۆ ئەوروپا جێبەجێ ناکات تەنانەت ئەو بڕیارە لە پلانیشدا نەبووە جێ بەجێبکرێت، هەرچەندە لە دو وهەفتەی ڕابردوودا ڕامانگەیاندووە کە بڕیاری لەمجۆرە لە ژێر بیرکردنەوەدایە و تەناتە پشتیگیرش لە بڕیارەکە دەکەین، هەروەها ترەمپ ئاماژەی بەوەشدا،" ئەوروپا گازوایلێکی زۆری هەیە، ئەوانیش بەشدارییەکی گەورەی جیهانی دەکەن، ئێمەش هەروا، وە ئێمە قەدەغەکردنی هەناردەکردن ناکەین، ئێمە ئەو کارە دەکەین کە بڕیارە بیکەین."
هاوکات گروپی(G7) لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاند، بەلەبەرچاوگرتنی گشت ئەو بەڵێنانەی کە لە ڕابردووشدا جێبەجێکراون، ئێمە بەڵێن دەدەین بە هەماهەنگی ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی بڕی (100) ملیۆن بەرمیل لە گازوایل و نەوتی خاو لە یەدەگکراوی فریاگوازرییەوە ئازاد بکەین و بخرێتە بازاڕەوە، هاوکات فاتیح بیرۆڵ بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی ڕایگەیاند، ئەندامان نزیکەی دوو لەسەر سێی ئەو ڕێککەوتنەیان بڵاوکردووەتەوە، خۆی لە بەیاننامەکەدا وا بڕیارە بە شێوەیەکی پلە بەندی بڕی (400) ملیۆن بەرمیل ئازادبکرێت.
شایەنی باسە لە بەیاننامەکەی کۆمەڵەی وڵاتانی (G7) هاتووە، بەڵێنەکە دەستبەجێ دەستپێدەکات و ماوەی چوار مانگ دەخایەنێت، بڕێکی بەرچاو گازوایل لە ماوەی (20) ڕۆژدا لەلایەن ئەندامانی هاوبەشەوە دەخرێتەوە بازاڕەوە، بەڵام ئاماژە بە بڕی نەوتی خاو و بەرهەمەکانی دیکەی سووتەمەنی نەکراوە، هاوکات لە بەیاننامەکەدا جەخت لەوەشکراوەتەوە، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا لە چوارچێوەی ئاژانسەکەدا کۆدەبینەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئەگەری ئازادکردنی گازۆیلی زیادە بەپێی پێویست.
فشارەکان بۆ دابەزاندنی نرخەکان
دەناڵد ترەمپ هەوڵ دەدات نرخی سووتەمەنی دابەزێنێت، لەبەر ئەوەی لە وڵاتەکەیدا ڕێژەی بێکاری بەهۆی بەرزی سووتەمەنی بەرزبۆتەو بۆ (35%)، بە پێی ڕاپرسییەکی ئاژانسی ڕۆیتەرز، دەنگدەرانی ئەمریکا نیگەرانین لە بەرزبوونەوەی تێچووی ژیانکردن، (17%)ی دانیشتیوانی ئەمریکا داوا لە ئەمریکا دەکەن بالانس بۆ تێچووی ژیانکردن بگەرێنێتەوە.
ئیدارەی ترەمپ دابەزینی نرخی سووتەمەنی کردۆتە بابەتێکی سەرەکی لە کارەکانیاندا، هەروەها هەوڵدەدات کاریگەرییەکانی شەڕی ئیران لەسەر بەکاربەرانی سووتەمەنی و ئەو پیشەسازییانەی کە پشت بە سووتەمەنی دەبەستن کەم بکاتەوە، لەوانە بارهەڵگرەکان و کەرتی کشتوکاڵ.
هاوکات کۆشکی سپی ئامادەکاری دەکات بۆ جێبەجێکردنی فەرمانی دابەزاندنی بەرزترین نرخی گازوایل کە لە هەفتەی داهاتوودا ئاشکرا دەکرێت، ئەمریکییەکان وا چاوەڕوان دەکەن فەرمانەکە رێوشوێنی فراوانکردنی بەکارهێنانی گازۆیلی ڕەنگ سووری بێ باج و گۆڕانکارییەکانی دیکەی باج بۆ کەمکردنەوەی تێچووی سووتەمەنی لەخۆبگرێت.
قەدەغەکردنی هەناردەکردنی گازوایل لەلایەن ئەمریکاوە
ئەوروپا هاوردەکردنی بڕی گازوایلی ئەمریکی لەمساڵدا بەرزکردەوە، بەهۆی شەڕی ئێران کە بوو بە هۆی پچرانی دابینەکرانی گاز لە کەنداودا بۆ ئەوروپا.
لە بەیاننامەکەی کۆمەڵەی (G7) هاتووە، وڵاتانی ئەندام بە هەموو شێوەیەک خۆیان دەپارێزن لە سەپاندنی بڕیارەکەی ترەمپ کە قەدەغەکردنی هەناردەکردنی گازوایلە لە لایەن ئەمریکاوە، بە هەنگاوێک کە بریتییە لە سنووردارکردنی هاوردەکردن و هەناردەکردنی بەرهەمەکانی وزە لە نێوان خۆیاندا، شرۆڤەکارانی کۆمپانیای ئینێرجی ئەسپێکتس لە یاداشتێکدا دەڵێن: "ئەمە لێدوانێکی سیاسییە نەک پابەندبوونێکی دیاریکراو و پابەندکەر لەگەڵ ئەو ژمارە زۆرەی سەردێڕەکانی ڕۆژنامەکان کە مەبەست لێی ڕازیکردنی سەرۆک ترەمپە کە قەدەغەکردنی هەناردەکردنی گازوایل نەسەپێنێت".
یەکێتی ئەوروپا ڕۆژی هەینی (2026/10/1) تاوتووێی پێشنیارێکی فەرەنسایان کردووە کە دەتوانن بڕی (50) ملیۆن بەرمیل گازوایل ئازاد بکەن هەروەها وڵاتانی دیکەی ئەندام (50) ملیۆن بەرمیلی دیکە گازوایل ئازاد بکەن، داتاکانی یۆرۆستات دەریخستووە، ئازادکردنی گازوایل بە بڕی(50) ملیۆن بەرمیل یەکسانە بە نزیکەی (17%)ی کۆی کۆگاکانی فریاگوزاری گازوایل و بەنزین لە یەکێتی ئەوروپا، واتە نزیکەی ڕێژەی 3%ی بەکارهێنانی ساڵانە.
دوای بڵابوونەوەی بەیاننامەکان ڕاستەوخۆ نرخی گازوایل لە ئەمریکا دابەزی بۆ (4.49) دۆلار ئەمەش واتە ڕێژەی (3.35%) نرخەکان دابەزی، هەروەها نرخی گازوایل لە ئەوروپا بۆ هەر تۆنێک دابەزی بۆ (83) دۆلار کە ئەمەش واتە بە ڕێژەی (5.57%) بۆ هەر تۆنێک نرخەکان دابەزی.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment