تەندروستی جیهانی هۆشداری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسێکی نوێ دەدات
نوچە نێت:
ئەمڕۆ شەممە (21/11/2026) ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایگەیاند، ئەگەری دەرکەوتنی ڤایرۆسێکی نوێی ئەنفلۆنزای جۆری (A) هەیە، ڕەنگە لەم ماوەیە پەتایەکی گشتگیر سەرهەڵبدات و بە خێرایی لە جیهاندا بڵاو ببێتەوە، چونکە پەتای گشتگیری ئەنفلۆنزا کاتێک دروست دەبێت کە ڤایرۆسێکی نوێی جۆری (A) لە ڕێگەی پرۆسەی "لادانی دژەپەیداکەر"ەوە بۆهێڵی ئاژەڵان (باڵندە یان بەراز) وەربگرێت، ئەم ڤایرۆسە توانای تووشکردنی مرۆڤ و گواستنەوەی کارای لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە هەیە.
تەندروستیی جیهانی دەشڵێت، لە سیناریۆیەکی لەو جۆرەدا دانیشتووان هێشتا بەرگریی گشتییان (بەرگریی کۆمەڵ) پەیدا نەکردووە، بەهۆی ئەو گۆڕانکارییە جەوهەرییانەشەوە لە پێکهاتەی ڤایرۆسەکەدا، بەرگری لای زۆرینەی خەڵک نزیکە لە نەبوون، ئەمەش ڕێگە بە بڵاوبوونەوەی خێرای پەتاکە لە سەرتاسەری جیهان و زۆربەی کات لە دەرەوەی وەرزی ئاساییدا دەدات.
بە گوێرەی زانیارییەکان ئەنفلۆنزای جۆری (A) هەوکردنێکی توندی ڤایرۆسییە کە تووشی کۆئەندامی هەناسە دەبێت و زۆربەی کات دەبێتە هۆی پەتای وەرزی، ئەم جۆرە توانای دروستکردنی پەتای گشتگیری هەیە، چونکە بە خێرایی گۆڕانکاری بەسەردا دێت و تووشی هەموو تەمەنە جیاوازەکانی مرۆڤ و ئاژەڵانیش دەبێت.
هاوکات ئەم جۆرە ئەنفلۆنزایە ڕەنگە ببێتە هۆی چەندین ماکی تەندروستیی وەک هەوکردنی سییەکان، هەوکردنی بۆڕییەکانی هەناسە، هەوکردنی گوێ، هەوکردنی کەلێنەکانی لووت یان توندبوونەوەی نەخۆشییە درێژخایەنەکان، بە تایبەت بۆ منداڵانی بچووک، بەساڵاچووان، خانمانی دووگیان، تووشبووانی نەخۆشییە درێژخایەنەکان و ئەوانەی بەرگریی جەستەیان لاوازە، زیاتر لە مەترسیی تووشبوون بە حاڵەتی توندی نەخۆشییەکەدان.

0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment