زەهرا شوجاعی دیارترین کاندیدی سەرۆکایەتی ئێرانه‌ هەواڵ

نوچە-ئاژانسەکان

نزیکەی ٤٠ژن ناوی خۆیان بۆ کێبڕکێی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران تۆمارکردووە، بەرپرسی ئەنجوومەنی پاراستنی دەستوری ئێران دەڵێت، بەپێی دەستور هیچ ژنێک ناتوانێ خۆی بۆ ئەم پۆستە بەربژێربکات.

 

لە سەرەتای هاتنە سەرکاری حکومەتی ئیسلامی لە ئێران، ١٢ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری بەڕێوەچووە و تا مانگێکی دیکە سێزدەهەمین هەڵبژاردن بەڕێوە دەچێت.

عەباس عەلی کەدخودایی ، ئەنجومەنی چاودێری/ شورای نگهبان، دەڵێت، لە هەفتەی رابردوو لە ماوەی پێنج رۆژدا، زیاتر لە ٥٩٠ کاندید ناوی خۆیان تۆمارکردووە. 

ئەنجوومەنی پاراستنی دەستووری ئێران کە لە ١٢ ئەندام پێکدێت، هەڵسەنگاندن بۆ بەربژێرەکان و ئەو پڕۆژەیاسایانەش دەکات کە لە لایەن پەرلەمانی وڵاتەکەوە پەسەند دەکرێن.  

کەدخودایی رایگەیاند: هەفتەی رابردوو نزیکەی ٤٠ ژن ناوی خۆیان بۆ بەشداریکردن لە کێبڕکێی سەرۆکایەتی کۆماریی ئێران نوسیوە، بەڵام ئومێدی پەسەندکردنیان لە لایەن ئەنجوومەنی پاراستنی دەستوورەوە نییە، چونکە دەستوری ئێران وشەی "رجل"ی بۆ وەسفکردنی بەربژێر بەکارهێناوە کە بە واتەی پیاو دێت، کەواتە هیچ ژنێک ناتوانێت خۆی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران بەربژێر بکات. 

زەهرا شوجاعی، دیارترین کاندیدی ژنە بۆ سەرۆککۆماری ئێران. شوجاعی، سەرۆکی شۆرای ژنانی ریفۆرمخوازە، کە لە کۆتا رۆژی دیاری کراو بۆ کاندیدەکان بە ئامادە بوون لە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی وڵاتەکەی ناوی خۆی تۆمار کرد.

بە گوێرەی لێدوانێکی جمال عرف، سەرۆکی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی ئێران لەبارەی رێژەی کاندیداکانی ژنان دەڵێت، ٩٣% پیاوان و ٧% ژنان بوون، بەڵام لە هەڵبژاردنی پێشوو ٩٢% پیاوان و ٨% ژنان خۆیانیان کاندید کردبوو.

بە گوێرەی ئامارەکانی ئەو وڵاتە٥٩ ملیۆن و ٣٠٠ هەزار کەس مافی دەنگدانیان لە هەڵبژاردنی داهاتوو (١٨حوزەیراندا) دەبێت. 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین