لە ماوەی یەک مانگدا لانیکەم ٢٩ کەس لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان خۆیان کوشتووە
نوچهنێت
ڕۆژی شەممە ٢٢ی ئایاری ٢٠٢١، ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردەوە، لە ماوەی ٢٠ نیسانی ٢٠٢١ تا ٢٠ ئایاری ٢٠٢١، لانیکەم ٢٩ هاووڵاتیی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتە، لەو ماوەیەدا ١٤ ژن و ١٥ پیاو کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە کە تەمەنی ٤ کەسیان (٣کچ و ١ کوڕ) ژێر ١٨ ساڵ بووە.
هۆکاری زۆربەی خۆکوشتنەکانی کێشەی خێزانی و کێشەی ئابووری و هەژاری بووە.
بەگوێرەی هەنگاو، لە پارێزگای ئیلام ٢ حاڵەت (١ ژن و ١ پیاو)، لە پارێزگای کرماشان ٣ حاڵەت ( ١ ژن و ٢ پیاو)، لە پارێزگای سنە ٨ حاڵەت (٣ ژن و ٥ پیاو) و لە پارێزگای ئورمیە ١٦ حاڵەت (٩ ژن و ٧ پیاو) تۆمار کراون.
١٧ حاڵەت (١٢ ژن و ٥ پیاو) لەبەر کێشەی خێزانی، ٤ حاڵەت (٤ پیاو) لەبەر هەژاری و بێکاری، یەک حاڵەت (١ ژن) لەبەر ڕێگری کردن لە شوو کردن خۆیان کوشتووە و هۆکاری ٧ خۆکوشتنی تر (١ ژن و ٦ پیاو) نادیارە.
لە ١٧ حاڵەتەدا (٦ ژن و ١١ پیاو) خۆکوشتنەکان بە شێوەی خۆهەڵواسین، ٧ حاڵەت (٣ ژن و٤ پیاو) خواردنی حەب، ٣ حاڵەت (٣ ژن) خۆسووتاندن ١ حاڵەت (١ ژن) خۆ خستنە ناو ڕووبار و ١ حاڵەت (١ ژن) بەکارهێنانی چەک بووە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment