رۆژنامه‌ى عه‌ره‌ب: پڕۆژه‌كه‌ى به‌رهه‌م ساڵح بۆ پاڵپشتى كازمى و مانه‌وه‌ى خۆیه‌تى له سه‌رۆكایه‌تى كۆمار
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 24ى ئایار رۆژنامه‌ى عه‌ره‌ب كه له له‌نده‌ن ده‌رده‌چێت، له راپۆرتێكدا باس له پڕۆژه‌كه‌ى د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆ كۆمارى عێراق ده‌كات، كه دوێنێ پێشكه‌شى كردووه به ناوى گێڕانه‌وه‌ى سامانى به‌هه‌ده‌ر دراوه‌ى عێراق.
رۆژنامه‌ى عه‌ره‌ب:
به‌رهه‌م ساڵح ده‌یه‌وێ په‌رله‌مان ئیحراج بكات
رۆژنامه‌كه له راپۆرته‌كه ده‌ڵێ، "یاسا پێشنیاركراوه‌كه‌ى سه‌رۆك كۆمار وه‌ك پڕۆژه‌یه‌كى سیاسییه بۆ پاڵپشتى مسته‌فا كازمى له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى، ئه‌وه‌یش روونه كه به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى ده‌بێته ناونیشانى پروپاگه‌نده‌ى هه‌ڵبژاردنى داهاتووى په‌رله‌مان، جیا له‌وه‌یش چانسى مانه‌وه‌ى به‌رهه‌م سالح له مانه‌وه‌ى بۆ خولى دووه‌م زیاد ده‌كات".
له به‌شێكى تری راپۆرته‌كه‌ش ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه له كاتێكدا كه حزبه باڵاده‌سته‌كانى ناو په‌رله‌مان ركابه‌رى یه‌كتر ده‌كه‌ن، ئه‌وا هه‌ر یه‌كه له به‌رهه‌م ساڵح و مسته‌فا كازمى پرۆژه‌یه‌كى سیاسى جیاواز له یه‌كتریان پێشكه‌ش نه‌كردووه، به‌ڵكو گره‌و له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن په‌رله‌مانى داهاتوو پشت به هه‌ڵبژاردنى كه‌سانى سه‌ركرده و ناسراو ببه‌ستێ بۆ ئه‌وه‌ى عێراق له به‌شبه‌شێنى حزبى و حكومى و دارایى ده‌ربچێت كه هه‌ر ئه‌و دیاردانه‌ن عێراقیان كردووه‌ته‌وه خراپترین وڵاتى دنیا له گه‌نده‌ڵێ.
یاساناسێك:
به‌رهه‌م ساڵح ده‌توانێ به یاساى سزادانى عێراق
گه‌نده‌ڵكاران سزا بدات
جیا له‌وه له راپۆرته‌كه‌دا چاودێرانى سیاسى گومانیان خستووه‌ته سه‌ر پڕۆژه‌كه‌ى به‌رهه‌م ساڵح و پێیانوایه له ده‌ره‌وه‌ى كێبڕكێى سیاسى پێش هه‌ڵبژاردن نییه. سیاسته‌مه‌دارێك كه ناوى ئاشكرا نه‌كراوه له راپۆرته‌كه سه‌باره‌ت به به‌رهه‌م ساڵح و كازمى ده‌ڵێ، "ئاشكرایه ئه‌م دوو پیاوه ئه‌ركێكى هاوبه‌شیان هه‌یه بۆئه‌وه‌ى عێراق له‌و گێژه‌نه ده‌ربخه‌ن كه حزبه‌كان ده‌سه‌ڵاتى ره‌هایان به‌سه‌ر سامانى وڵات هه‌یه، ئه‌و دوو پیاوه په‌رله‌مان به‌وه ئیحراج ده‌كه‌ن كه بڕیارێك بدات تا هیچ په‌رله‌مانتار و حزبێك نه‌توانێ له دژى بوه‌ستێته‌وه".
سه‌باح موختار كه سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى پارێزه‌رانى عه‌ره‌به له به‌ریتانیا سه‌رسامى خۆى به‌وه ده‌رده‌بڕێ به‌رپرسانى عێراق به‌مشێوه‌یه باسى گه‌نده‌ڵى بكه‌ن، موختار بۆ رۆژنامه‌ى عه‌ره‌ب ده‌ڵێ، "سه‌یر نییه عێراق له دواى داگیركردنى له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه له ساڵى 2003 به گه‌نده‌ڵترین وڵاتى دنیا داده‌نرێت، به‌ڵام سه‌یرتر ئه‌وه‌یه ته‌واوى به‌رپرسه گه‌نده‌ڵه‌كانى عێراق له ده‌سه‌ڵاتى یاسادانان و جێبه‌جێكردن و ته‌نانه‌ت له ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌ریش باس له گه‌نده‌ڵى ده‌كه‌ن وه‌ك ئه‌وه‌ى رۆژنامه‌نووس بن هه‌واڵ له‌سه‌ر كه‌سانى تر بڵاو بكه‌نه‌وه".
كیفاح مه‌حمود:
به‌رهه‌م ساڵح ده‌یه‌وێ بۆ جارى دووه‌م له پۆسته‌كه بمێنێته‌وه
سه‌باح موختار باس له‌وه ده‌كات بارودۆخه‌كه هێنده ئاشكرایه ته‌نانه‌ت به‌رپرسان به ئاشكرا باسى گه‌نده‌ڵى ده‌كه‌ن. موختار چه‌ند نموونه‌یه‌ك ده‌هێنێته‌وه له‌وانه مه‌شعان جبوورى په‌رله‌مانتار گوتوویه‌تى به‌رتیلى وه‌رگرتووه، خالید عوبه‌یدى وه‌زیرى پێشووترى به‌رگرى رووبه‌ڕوو سه‌رۆكى په‌رله‌مانى پێشووى به‌وه تۆمه‌تبار كرد كه داواى به‌رتیلى لێكردووه، ئه‌مڕۆیش به‌رهه‌م ساڵح باس له‌وه ده‌كات به‌هۆى گه‌نده‌ڵى 150 ملیار دۆلار به‌هه‌ده‌ر دراوه.
سه‌باح موختار پێیوایه رێگه‌ى تر هه‌یه كه وا ده‌كه‌ن سه‌رۆك كۆمار بتوانێ گه‌نده‌ڵكاران سزا بدات له‌وانه یاساى سزادانى عێراقى ژماره 111 ى ساڵى 1996 له ده‌روازه‌ى شه‌شه‌مى به‌شێكى ته‌واوى كه له 24 ماده پێكهاتوووه له ماده‌ى 317 تا 341 تایبه‌ته به تاوانى به‌رتیل و گێڕانه‌وه‌ى سامان، ده‌ستوور سه‌رۆك كۆمار پابه‌ند ده‌كات كه ماده‌كانى یاساى سزادان جێبه‌جێ بكات.
كیفاح مه‌حمود چاودێرى سیاسى بۆ رۆژنامه‌ى عه‌ره‌ب له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت دواوه و گوتوویه‌تى، سه‌رۆك كۆمار ده‌یه‌وێ جێى په‌نجه‌ى دیار بێت بۆئه‌وه‌ى بۆ جارى دووه‌م له سه‌رۆكایه‌تى بمێنێته‌وه.
كیفاح مه‌حمود ده‌ڵێ، "به‌رهه‌م ساڵح رووبه‌ڕووى چه‌ندان كۆسپى ئاڵۆز ده‌بێته‌وه، به‌هۆى هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى ته‌واوى هاوپه‌یمانییه سیاسیه عێراقى و كوردستانییه‌كان، به تایبه‌تى كه به‌ده‌سهێنانى پۆسته‌كه له ده‌ره‌وه‌ى ره‌زامه‌ندى كورد بووه و به پاڵپشتى قه‌واره شیعه‌كان بووه كه وێراى ناڕه‌زایى پارتى سه‌پاندوویانه".
جیا له‌وه‌یش كیفاح مه‌حمود له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانى ده‌ڵێ، "ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌وڵانه‌ى سه‌رۆك به‌رهه‌م ساڵح دروست بێت، ئه‌وا گۆڕانێكى جۆرى له به‌ڕێوه‌بردنى ده‌وڵه‌ت رووده‌دات و عێراق له بازنه‌ى گه‌نده‌ڵییه‌وه ده‌رده‌چێت و ده‌چێته بازنه‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه و شه‌ڕى گه‌نده‌ڵى".
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و چاودێره سیاسییه گومانى له‌و جۆره پڕۆژانه هه‌یه و ده‌ڵێ، "له واقیعدا ئه‌و جۆره پڕۆژانه هیوایه‌كن كه به زه‌حمه‌ت جێبه‌جێ ده‌كرێن، ته‌نانه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردن وه‌ك پڕوپاگه‌نده و دروشم به‌كارده‌هێنرێن و له واقیعدا بوونیان نابێت".
دوێنێ به‌رهه‌م ساڵح پڕۆژه یاسایه‌كى پێشكه‌ش كرد و گوتى، "كۆى داهاتى نه‌وتى عێراق گه‌یشتووه‌ته هه‌زار ملیار دۆلار و به‌شێكى زۆر ره‌وانه‌ى ده‌ره‌وه كراوه و یاساكه كار ده‌كات بۆ گێڕانه‌وه‌ى ئه‌و سامانه‌ى كه به گه‌نده‌ڵى به‌هه‌ده‌ر دراوه".
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانى به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار پێیوایه ده‌بێت هاوپه‌یمانیه‌كى نێوده‌وڵه‌تى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى هه‌بێت، هاوشێوه‌ى هاوپه‌یمانى دژى داعش، پێویسته سه‌رچاوه‌ى گه‌نده‌ڵى وشك بكرێت. دووپاتیشى ده‌كاته‌وه كه گه‌نده‌ڵى و تیرۆر په‌یوه‌ستن به یه‌كتره‌وه.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment