حهمهسوار عهزیز كتێبى رهخنهیى "ئیستاتیكى تاریكى" بڵاوكردهوه
لاڤین عومەر، تایبەت بە نوچەنێت
"ئیستاتیكاى تاریكى" ناونیشانى دوایین كتێبى تۆیه، چۆن بۆ خوێنهران پێناسهى ئهو بهرههمه نوێیه دهكهیت؟
کتێبی ئیستاتیکای تاریکی لە ٥٥٠ لاپەرەی قەبارە گەورە پێکهاتووە، کە 42 بابەت لە خۆدەگرێت ٣٦ یان تایبەتە بە نمایشی شانۆیی کە لە ماوەی ٨ ساڵدا لە هەموو شار و شارۆچکەکان کوردستان هەر لە دهۆکەوە تا کفری و کەلارەوە پێشکەش کراون.
کتێبەکە دوو بەشە بەشێکی رەخنەی شانۆییە بەشێکی توێژینەوەی شانۆییە. رەخنەی شانۆیی هەوڵمانداوە چەندین نمایشی شانۆیی وەکو نموونە وەربگرین و شرۆڤەی بۆ بکەین بۆئەوەی ئەرشیفی بکەین ئەمیش بۆئەوەی لێکۆلەران و شرۆڤەکاران ببێتە سەرچاوەیەک ئەگەر بتوانن بێن توێژینهوه لهبارهى مێژووی شانۆی کوردی بکەن سەرچاوەیەکی باشیان لەبەردەستدابێت.
كامه دهزگا بە چاپی گەیاندووە؟
حهمهسوار عهزیز:
ئهگهر شانۆ له قهیران بێت
رهخنهى شانۆییش له قهیران دهبێت
کتێبەکە ناوەندی رۆشنبیری ئاشتی چاپی کردووە بە هاوکاری سەندیکای هونەرمەندان کە بەشێکی تێچووی کتێبەکەی خستۆتە ئەستۆی خۆی.
جگه لهمه چهند كتێبى ترت بڵاوكردووهتهوه؟
وەکو کتێب ئەمە چوارەمین کتێبی منە، پێشتر سێ کتێب و نامیلکەیەکم بڵاو کردووهتهوه .
به بڕواى تۆ گرنگى كتێبه تازهكهت بۆ خوێنهرى كورد له چیدایه؟
گرنگی ئەم کتێبە لەوە دایە لە بواری شانۆ و تیۆریدا زۆر زۆر هەژارین نمایشی شانۆیی دەکرێت بێ ئەوەی لەڕووی تیۆرییەوە شرۆڤەی بۆ بکرێت و یاخود هەڵوەستەی لەسەر بکرێت. ئەمە زۆر زۆر گرنگە کە ئێمە لەدوای نمایشەکان یاخود بە شێوەیەکی گشتی توێژینەوە و شرۆڤەی جووڵەی شانۆی کوردی بکەین، بزانین لەکوێى دنیاوە وەستاوە؟ ئەم جووڵەیە، ئەم کردارە شانۆیی کوردییە دەچێتە پێشەوە دەچێتە دواوە وەستاوە بە چ ئەقارێکدا کاردەکات ؟ بە چ مەنهەج و میتۆدێکدا وەستاوە؟ ئەمانە گرنگن بۆیە لە ڕووی تیۆرییەوە زۆر گرنگە بەقەد ئەوەی شانۆمان هەیە کتێب و بڵاوکراوە و گۆڤاری شانۆییمان هەبێت.
رەخنەی هونەریی چەند بایەخی پێدراوە لەناو رۆشنبیرانی ئێمە، خۆت یهكێكى بهردهوام لهو بوارهدا كار دهكهیت، به بڕواى تۆ هۆكارهكه چییه؟
دەربارەی ئەوەی رەخنە لە چ ئاستێکدایە بێگومان رەخنەی شانۆی کوردی روویەکی تری شانۆی کوردییە ئەگەر شانۆی کوردی لە کێشە و قەیراندا بێت رەخنەی شانۆی کوردیش به شێوهیهك له شێوهكان لە قەیراندایە، چونکە رەخنە لەسەر شانۆ بنیاد دەنرێ .
ئێستا کەمتر لە جاران بابەتى رهخنهیى هونهرى له رۆژنامە و گۆڤارهکان بڵاودهكهیتهوه، ئایا هۆکارەکەی سۆشیال میدیایە؟
بێگومان سۆشیال میدیا دەروازەیەکی بۆ نووسهران كردووهتهوه تا کارەکانی خۆیان لە ئەکاونتی خۆیان بڵاوبكاتهوه و کەسانێکی زۆرتر بیبینێت سوودمەند بێت لێی، ئەمەش وایلێکردوە کە بایەخی رۆژنامە و گۆڤارەکان بە شێوەیەک لە شێوەکان کەم ببێتەوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment