رووسیا: ئەمریکا هێزەکانی ئەفغانستانی دەباتە وڵاتانی دەوروبەر نەک بیانباتەوە بۆ ناو وڵاتەکەی عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

سێرگی ناریشکین، بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگریی دەرەکیی رووسیا، دەڵێت ئەمریکا دەیەوێت هێزە کشێنراوەکانی لە وڵاتانی دراوسێی ئەفغانستان بڵاوبکاتەوە.

ناریشکین هیوای خواستووە وڵاتانی ناوچەکە، کە لەگەڵ ڕووسیا ئەندامی هاوپەیمانێتیی ئاساییشی دەستەجەمعین، لە نیوەی ڕێگەدا نەچنە ڕیزی ئەمریکا.

بەگوێرەی راپۆرتی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ"یش، ئەمریکا بە نیازە ئەو هێزانەی لە ئەفغانستان دەیان کێشێتەوە، لە وڵاتانی تاجیکستان و ئۆزبەکستان جێگیربکات.

لە بەرامبەردا سێرگی ناریشکین بە ڕۆژنامەنوسانی وت "دیارە ئەمریکا نایەوێت قورسایی خۆی لەم ناوچەیەدا لەدەستبدات، بۆیە کاتێک هێزەکانی لە ئەفغانستان دەکشێنێتەوە، دەیەوێت لانیکەم بەشێک لەم هێزانە لە وڵاتانی دراوسێی ئەفغانستان بهێڵێتەوە".

ناریشکین وتوویەتی نەک بۆچوونیان وەهایە کە ئەمریکا خەریکی ئەو کارەیە، بگرە زانیاریشیان هەیە لەو بارەیەوە، بەڵام داوا دەکەن وڵاتانی ناوچەکە بەو هەنگاوەی ئەمریکا ڕازی نەبن، لە هاوبەشەکانی ڕوسیاوە تاوەکوو ئەندامانی هاوپەیمانێتیی ئاساییشی دەستەجەمعیی ناوچەکە.

ئاژانسی دەنگوباسی "سپۆتنیک"ی ڕووسی لە زاری پسپۆڕانی پەیوەندیدارەوە گواستویەتییەوە کە بە دووریان زانیوە ئۆزبەکستان و تاجیکستان بەو پلانەی ئەمریکا رازی بن، بەو پێیەی پەیوەندیی پتەویان لەگەڵ ڕووسیا هەیە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین