لە دوو مانگی ڕابردوودا به بههاى ١٢٤ ملیۆن دۆلار کاڵا لە سنووری مێهرانەوە هاوردە کراوە
نوچهنێت
ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی ئایاری ٢٠٢١، ڕوحوڵا غوڵامی لە میانەی دیمانەیەکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی "ئیرنا" ڕایگەیاندووه، ئەو کاڵا و کەلوپەلانە زیاتر لە ٢٨٠ هەزار تۆن بووە و لە سنووری مێهرانەوە هەناردەی عێراق کراوە.
غۆلامی گوتیشی، "سەرەکیترین کاڵاکان کە هەناردە کراون بریتین لە ئەساسیات، میوە و سەوزە، بەرهەمی پلاستیکی، بەرهەمی پیشەسازیی، شووشە، کەلوپەلی ناوماڵ و بەرهەمە ئاسنینەکان".
بەرپرسی گومرکی پارێزگای ئیلام ئاماژەی بهوه كردووه، بە لەبەرچاوگرتنی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا ئێستا بە جێبەجێکردنی ڕێوشوێنەکانی تەندروستی، چالاکییە بازرگانییەکان بەردەوامن و ڕۆژانە ٣٨٠ تا ٤٥٠ لۆری بارهەڵگر دەچنە ناو بازاڕگەی گومرکی مێهران.
غوڵامی وێرای ئاماژەکردن بەوەی کە لە ئێستادا هاتوچۆی لۆریە بارهەڵگرەکان بۆ سنووری مێهران ئاسایی بووەتەوە، جەختیشى کردەوە سەرەتا گومرک مۆڵەتی هەناردەکردنی کاڵاکان دەدات و پاشان لۆرییە بارهەڵگرە عێراقییەکان کەلوپەلەکان بار دەکەن و هەناردەکردنی کاڵا بە بێ ڕاوەستان و هیچ کێشەیەکی تایبەت، بەردەوامە.
غوڵامی گوتیشی: ساڵی ٢٠٢٠ زیاتر لە ١٢٥ هەزار تۆن بەرهەمی جۆراوجۆری کشتوکاڵ (سەوزە) بە بەهای ٥٥ ملیۆن و ٦٨٧ هەزار دۆلار لە سنووری نێودەوڵەتی مێهرانەوە هەناردەی عێراق کراوە.
هەروەها ئاماژەی بە باری ترانزیتیش کرد و گوتی، "لەو ماوەیەدا هەزار و ٧٢٦ باری ترانزیتی لەو سنوورەوە چووەتە ناو خاکی عێراق".
بەرپرسی گومرکی پارێزگای ئیلام له بهشێكى ترى قسهكانى دهڵێ، "ساڵی ڕابردوو یەک ملیۆن و ٦٠ هەزار تۆن کاڵا، لەوانە کەلوپەلی ئاسنی، سیرامیک، پلاستیک، میوە و سەوزە، بەردی ئاسنین و بەرهەمەکانی پترۆکیمیا بە بەهای ٥٣٣ ملیۆن دۆلار هەناردەی عێراق کراون".
مێهران شارێکی پارێزگای ئیلام لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و لەسەر سنوورەکانی عێراقە و نزیکەی ٢٣٠ کیلۆمەتر لە بەغدا دوورە. لە ئێستادا یەکێکە لە سەرەکیترین خاڵە سنوورییەکانی هەناردەکردنی کاڵا و هاتووچۆی زیارەتکاران بۆ عێراق. مێهران لە باشووری ڕۆژئاوای شاری ئیلام هەڵکەوتووە و ٨٥ کیلۆمەتر لە ناوەندی پارێزگا دوورە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment