بەهۆى بۆردومانەكانى توركیا دوو برا بریندار بوون کوردستانی

نوچه‌نێت

شه‌وى رابردوو بەهۆی شەڕی پەکەکە و تورکیا لە سنووری شارۆچکەی دەرکار لە قەزای زاخۆی پارێزگای دهۆک دوو برا بریندار بوون و برینى یەكێكیان سەختە.

بەرەبەیانى ئەمرۆ چوارشەممە (٢٦)ى ئایارى (٢٠٢١) شەڕ لەنێوان چەكدارانى پارتى كرێكاران و سوپاى توركیا له‌ سنوورى شارۆچكه‌ى ده‌ركار روویداوە، سوپاى توركیا ئەو ناوچانەى بۆردومان كردووە.

ئەدیب جەعفەر، بەڕێوەبەری ناحیەی دەرکار بە ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى کوردستان24ی راگەیاندووه‌ "شەوی رابردوو بەو ھۆی بۆردومانەكان دوو برا، کە شوانن لە گوندی بھێرێ بریندار بوون".

لە لایەكى ترەوە عه‌لى مه‌حموود لە گوندی بهێرێ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاندووه‌، "ئەوانەی برینداربوون دوو شوانى ئێمەن و خه‌ڵكى شنگالن" شوانەکان ناویان (حه‌سه‌ن موحسین) تەمەن 20 ساڵ و (عەلی موحسین) تەمەن (16) ساڵە و بران. 
عەلی مەحموود دەڵێت، "حەسەن بەهۆی سەختی برینەکەیەوە بردراوەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دهۆک بۆ وەرگرتنى چارەسەر".

ماوەیەكى بەهۆى شەڕ و پێكدانانەكانى سوپاى توركیا و چەكدارانى پارتى كرێكاران لە سنوورەكانى پارێزگاى دهۆك زیانى زۆر بەر سەروماڵى هاووڵاتیان كەوتووە، چەندین گوند لەو ناوچەیە بەهۆى بۆردومانەكان سووتاون، چەندین هاووڵاتى شەهید و برینداربوون.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین