توركیا بەرپرسیارێتى خۆى لە هێرشەكانى سەر ناوچه‌ى شارباژێر راده‌گه‌ینێت کوردستانی

نوچه‌نێت

وەزارەتى بەرگرى توركیا لە بەیاننامەیەكدا، بەرپرسیارێتى خۆى لە بۆردومانى ئەمڕۆى زنجیرە چیاى ئاسۆس لە ناوچه‌ى شارباژێرى سنوورى هەرێمى كوردستان راگەیاند.

ئەمڕۆ سێشەممە (24)ى ئاب وەزارەتى بەرگرى توركیا لە بەیاننامەیەكدا بەرپرسیارێتى خۆى لە بۆردومانەكانى ئەمڕۆى گوندەکانی: خونیانە، ئۆمەرەسێنان، بناویان، کانی میران، وریاوە، ساڵیاوە و قزڵجە، كە دەكەونە زنجیرە چیاى ئاسۆس  راگەیاند.

سەبارەت بە هۆكارى هێرشەكان، لە بەشێكى بەیاننامەكەدا هاتووە، "ئەو شوێنانەى كراونە ئامانج بارەگا و كۆگاى چەك و تەقەمەنى پارتى كرێكارانى تێدا بوو".

بەیاننامەكەى وەزارەتى بەرگرى توركیا ئاماژە بەوەش دەكات، فڕۆكەكانیان بە هەماهەنگى لەگەڵ دەزگاى هەواڵگرى میتى توركیا (28) شوێنیان كردۆتە ئامانج.

پێشتر زانا رەحمان قایمقامی پێنجوێن له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى گوتبووى، بۆردومانەکە (20) خولەکی خایاندووە و ئەو شوێنانەی کراونەتە ئامانج ناوچەی کشتوکاڵین.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین