وه‌زیرى به‌رگریى عێراق: سه‌ره‌تا ده‌بێت په‌كه‌كه‌ ده‌ربكه‌ین عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

جومعه‌ عناد وه‌زیرى به‌رگرى عێراق له‌ دیدارى رافیده‌ین باس له‌ هێرشه‌كانى توركیا بۆ سه‌ر سنووره‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات و ده‌ڵێ، "له‌سه‌رمانه‌ سه‌ره‌تا په‌كه‌كه‌ ده‌ربكه‌ین و ئینجا هه‌ر رووداوێك قسه‌ى خۆمان ده‌بێت".

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 31ى ئاب، ماڵپه‌ڕه‌ عه‌ره‌بی و بیانییه‌كان لێدوانى جومعه‌ عنادى وه‌زیرى به‌رگریى عێراقیان بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ دیدارى رافیده‌ین سه‌باره‌ت به‌ هێرشى ئێران و عێراق بۆ سه‌ر سنووره‌كانى هه‌رێمى كوردستاو و عێراق كردوویه‌تى.
له‌وانه‌ به‌گوێره‌ى ڤیدیۆیه‌ك كه‌ له‌ ماڵپه‌ڕى ئارتى رووسى بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، وه‌زیرى به‌رگريى عێراق باسى سه‌دام حوسێن سه‌رۆكى رژێمى به‌عس ده‌كات له‌ عێراق و ده‌ڵێ، "من نامه‌وێ ستایشى سه‌دام بكه‌م، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بارودۆخى عێراق سروشتى بووایه‌ ئه‌وا یه‌ك كه‌س نه‌یتوانى مترێك بێته‌ خاكى عێراقه‌وه‌".
دواتر ده‌ڵێ، "توركیا بارودۆخى عێراقى كردووه‌ته‌ هه‌لێك و ئێمه‌یش له‌ شوێنى خۆمان ناجووڵێین، له‌سه‌رمانه‌ سه‌ره‌تا په‌كه‌كه‌ ده‌ربكه‌ین و دواتر هه‌ر رووداوێك قسه‌ى خۆى هه‌یه‌".
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین