مینێکی دەریایی ئێران لە دەریای سوور پووچه‌ڵ ده‌كرێته‌وه‌ ئێران

نوچه‌نێت

هاوپەیمانێتی عه‌ره‌بى لە شەڕی یەمەن کە سعوودیە سەرۆکایەتی دەکات ڕایگەیاندووە مینێکی دەریاییان لە باشووری ئاوەکانی دەریای سوور دۆزیوەتەوە و پووچەڵیان کردووەتەوە. دەگوترێ ئەو مینە دەریاییە دروستکراوی ئێرانە و لە لایەن میلیشیا حوسییەکانەوە دانراوە.

دوێنێ سێشەممە ٢٥ی ئایاری ٢٠٢١، ئاژانسی هەواڵی "دویچە ولە" بڵاوی کردەوە، پڕچەککردنی حوسییەکان لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە بابەتێکی نوێ نییە. ئێستا باسی دۆزینەوەی مینێکی دەریایی دروستکراوی ئەو وڵاتە لە ئاوەکانی دەریای سوور دەکرێت.

دویچە ولە بە گێڕانەوە لە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز گوتویەتی قاهیرە هەواڵی دۆزینەوەی ئەو مینە دەریاییە ڕاگەیاندووە.

کەناڵی تەلەڤزیوۆنی سعوودیە ڕایگەیاندووە ئەو مینە دروستکراوی ئێرانە و لە جۆری مینی "سەدەف" بووە.

ڕۆیتەرز بە گێڕانەوە لە سەرچاوەکانی خۆی لە سعوودیە نووسیویەتی، هێزەکانی هاوپەیمانێتی سەربازیی کە لەژێر فەرماندەیی سعوودیە لە یەمەن چالاکی دەکەن توانیویانە ئەو مینە بدۆزنەوە و پووچەڵی بکەنەوە.

هاوکات دەگوترێ میلیشیا حوسییەکان ئەو مینەی ئێرانیان لە ئاوەکانی باشووری دەریای سوور چاندبوو.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین