رووسیا بووەتە دووەم گەورە هەناردەکاری نەوت و پترۆڵ بۆ ئەمریکا ئابووری جیهان

نوچە – سپوتنیک

رووسیا بووەتە دووەم گەورە هەناردەکاری نەوت و ماددەی پیترۆڵییەکان بۆ ئەمریکا و بەوەش ڕیکۆردێکی پێوانەیی تۆمارکرد لە ١٢ ساڵی ڕابردوودا.

بەپێی دوا ئامارە فەرمییەکانی ناوەندی زانیارییەکانی وزەی سەر بە وەزارەتی وزەی ئەمریکا، لە مانگی ئاداری ئەمساڵ، رووسیا نزیکەی ٢٣ ملیۆن بەرمیل نەوت و بەرهەمی پیترۆڵی هەناردەی ئەمریکا کردووە و ئەوەش زۆرترین بڕی هەنردەکراوی نەوت و پیترۆڵی ڕووسییە بۆ ئەمریکا لە ٢٠٠٩ وە.

بەپێی هەمان ڕیزبەندی، کەنەدا لە هەناردەی نەوت و بەرهەمە پیترۆڵییەکاندا بۆ ئەمریکا پلەی یەکەمی وەرگرتووە بە ناردنی نزیکەی ١٤٠ هەزار بەرمیل، مەکسیکیش پلەی سێهەمی وەرگرتووە بە هەناردەکردنی نزیکەی ١٨ ملیۆن بەرمیل نەوت و بەرهەمی پیترۆڵی بۆ ئەمریکا و سعودیەش لە پلەی چوارەمدایە بە ناردنی نزیکەی ١١ ملیۆن بەرمیل نەوت و بەرهەمی پیترۆڵی بۆ ئەمریکا.

ئەگەر نەوتیش بە جیا هەژماربکرێت ئەوە ڕووسیا لە پلەی چوارەمدا بووە بە هەناردەکردنی زیاتر لە شەش ملیۆن بەرمیل بەرمیل لەو مانگەدا، واتە ڕۆژانە ناردنی ١٩٧ هەزار بەرمیل نەوت لە ڕووسیاوە بۆ ئەمریکا. ئەوە لەکاتێکدایە هەریەکە لە وڵاتانی کەنەدا و مەکسیک و سعودیە پلەی یەکەم و دووەم و سێهەمیان وەرگرتووە لەم بوارەدا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین